قەیرانی سووتەمەنی بنکەرەکان (Bunker Fuel)

قەیرانی سووتەمەنی بنکەرەکان (Bunker Fuel)

نووسینی: نەوزاد عومەر

ڕاستییەمێژووییەکانئەوواقیعەزیندووەپشتڕاستدەکەنەوەکەجەنگبەهەمووپێوەرێکبۆهەمووگەلانیجیهانوێرانکەرە،شەڕتەنهالەناوبردنیجەستەیینییە. بەڵکو زۆرێک لە فەیلەسوف و بیرمەندان بە شکستی شارستانییەت دەزانن، چونکە مرۆڤایەتی ئەگەر بیەوێت هێندە بەهرەمەندی لە عەقڵ و دیالۆگدا هەیە، تا بتوانێت ناکۆکییەکانی چارەسەر بکات. بەڵام دەرهاویشتە ئابوورییەکانی جەنگ کاریگەرییەکی قووڵی درێژخایەن و گشت لایەنەیان هەیە، لە جەنگی ئێران و ئەمریکادا، دەرئەنجامی داخستنی گەرووی هورمز تەنها لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاودا سنووردار نامێنێتەوە، بەڵکو قەیرانی لابەلای دیکەشی بەدوای خۆیدا هێناوە. قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بنکەرەکان (پاپۆڕی گواستنەوەی کاڵا) بە یەکێک لە دەرهاویشتەکانی شۆکی وزە دادەنرێت، کە لە ئێستادا وەک هەڕەشەی هەڵاوسانێکی شاراوە بۆ سەر ئابووریی جیهان سەیر دەکرێت.                                                   

کاتێکئابوورییجیهانبەرشۆکێکیوزەدەکەوێت،یەکسەرسەرنجماندەچێتەسەرنرخیبەرمیلێکنەوتیخاو. بەڵام ئەم شۆکە نوێیە لە ئێستادا خەریکە خوێنبەرێکی شاراوە کە زۆرێک نایبینن ئاشکرا دەکات، ئەویش بازاڕی سووتەمەنی بنکەرەکانە کە وەک خوێنبەرەی بازرگانیی نێودەوڵەتی تەماشا دەکرێت. لە ئێستادا نەوتی خاوی برێنت لە مانشێتی هەواڵەکاندا بە دەوروبەری ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەبەرامبەردا سووتەمەنی بنکەرەکان ئەو جۆرەی کە ڕێژەی گۆگردی زۆر کەمە (VLSFO) بە تێکڕا لە سەرانسەری بیست لە گەورەترین تێرمیناڵە بنکەرەکانی جیهاندا گەیشتۆتە نزیکەی ٩٦٠ دۆلارە بۆ هەر تۆنێک. ئەمەش دوو هێندەی نرخی پێش قەیرانی گەرووی هورمزە، کە بەرزترین ئاستە لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەلایەن ڕووسیاوە. ئەم جیاوازییە گەورەیەی نێوان نرخی کەرەستەی خاو و بەرهەمی پاڵاوتنەکەی بەبێ قووڵبوونەوە و شیکاریی لە وردەکاریی تەکنیکیی، جوگرافیا و زنجیرەکانی دابینکردن (Supply chains) (٢) ناتوانیین هەروا ڕووکەش لێی تێبگەین:

مواسەفاتی کیمیای نەوت چۆن جوگرافیا ئاڵۆزتر دەکات(١): بۆ تێگەیشتن لە ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکە، پێویستە سەیری هاوکێشەی پاڵاوتن بکەین. چونکە جۆرەکانی نەوتی خاو هاوتا نین و هەموو بەرمیلێک لە پاڵاوتندا بە یەکسانی هەمان زەیتی سووتەمەنی قورس (زيت الوقود الثقيل)، یان (Heavy Fuel Oil) بەرهەم ناهێنن. نەوتی خاوی کەنداو کاتێک پاڵاوتە دەکرێت، بڕێکی زیاتر لە زەیتی سووتەمەنی قورس بە بەراورد بە نەوتی خاوی سوکی ئەمریکی بەرهەم دەهێنێت. بە نزیکەیی هەر بەرمیلیک لە نەوتی کەنداو لە پاڵاوگەکانی عێراق و ئێراندا لە ٥٠٪ دەبێت بە زەیتی سووتەمەنی، لە کاتێکدا بەرمیلێک نەوتی خاو لە پاڵاوگەکانی ئەمریکادا لە ٣٣٪ دەبێت بە زەیتی سووتەمەنی. ئەمەش بەو مانایەیە کە پاڵاوگەکانی ئەمریکا ناتوانن تەنها بە پەمپکردنی زیاتری نەوتی ئەمریکی قەرەبووی پچڕانی دابینکردنی زەیتی سووتەمەنی کەنداو بکەنەوە، چونکە لە بنەڕەتدا پێکهاتەی کیمیایی جیاوازیان هەیە. هەروەها پاڵاوگەکانی ئاسیا بە تایبەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەوتی خاوی کەنداو دیزاین کراون، بەڵام ئەوانی ئەمریکا تایبەتن بە نەوتی قورسی فەنزەویلا و کەنەدا. ئەم ئاستەنگییە بە ڕوونی لە بەندەری فوجەیرەدا وەک ناوەندێکی گرنگی دابینکردن دەرکەوتووە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هاوردەکردنی زەیتی سووتەمەنی قورسی ئێران و عێراق دەبەستێت. ئەمەش وایکردووە بەندەری فوجەیرە دەرئەنجامی پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، زۆرترین  زیانی بەرکەوێت، لێرەدا کێشی ڕاستەقینەی قەیرانی جیۆپۆلەتیکی دەردەکەوێت. فوجەیرە کە یەکێکە لە گەورەترین تێرمیناڵەکانی بنکەرەکانی جیهان، کاتێک گەرووی هورمز دادەخرێت، ئەم تێرمیناڵە گرنگە تووشی کەمییەکی زۆر لە هەموو جۆرەکانی زەیتی سووتەمەنی قورس دەبێت، ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر هەڵاوسانی ئابووریی جیهانی دروست دەکات.

داخستنی گەروی هورمز: نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوتی جیهان و بڕێکی زۆر لە گازی سروشتی شل بە گەرووی هورمزدا ​​تێدەپەڕێت. بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هاتوچۆی ترانزێت لە گەرووەکەدا بە نزیکەی تەواوی وەستاوە، ئەمەش کاردانەوەی دەستبەجێی لە سێ ئاستدا بۆ سەر کەرتی کەشتیوانی دەبێت:

بەرزبوونەوەی نرخ: نرخی زەیتی سووتەمەنی قورسی بنکەرەکان  جۆری (VLSFO) بەڕێژەی ٨٠% بازدانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاست، لە کاتێکدا لە ماوەی هەشت مانگی پێشتردا بە نزیکەی ٥٩٠ دۆلار بۆ هەر تۆنێک مامەڵەی پێوە دەکرا. لە سەنگافورە و فوجەیرە تەنها لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٩ دۆلار بۆ هەر تۆنێک تۆمار کرد.

•  کەمی دابینکردنی سووتەمەنی: بەدەستهێنانی سووتەمەنی بووە بە ئالینگارییەکی لۆجستی، لەبەرئەوەی شاری فوجەیرە بەدەست کەمیی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاتی چاوەڕوانی لە گرێبەستەکانی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ تێرمیناڵەکانی سەنگافورە بۆ ١١ ڕۆژ درێژ کردۆتەوە، چونکە بەندەری فوجەیرە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ سەنگافورە.   

گۆڕینی ئەولەویەتەکان: بەڕێوەبەرانی بنکەرەکان چیتر بەدوای هەرزانترین نرخدا ناگەڕێن، بەڵکو خەمی سەرەکییان دڵنیابوونە لە دابینکردن و بەردەستبوون. ئەمەش وای لێکردن بڕێکی زۆرتر سووتەمەنی لەناو کەشتییەکاندا هەڵبگرن و گرێبەستی درێژخایەن لەبری کڕینی دەستبەخێ پەسەند بکەن.

ڕێگریی لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ دوو ناوەندەی جیهانی: قەیرانەکە بە توندی بەر دوو لە گرنگترین وێستگەی سووتەمەنی کەشتییەکان لە جیهاندا کەوتووە:

فوجەیرە: بەپێی داتاکانی (Quantum Commodity Intelligence) (٣) قەبارەی بازرگانیکردن بە سوتەمەنی لە دوای پەتای کۆڤید١٩، بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە.

سەنگافورە: دەرئەنجامی هەڵاوسانی بەرچاو لە نرخەکاندا، وایکردوە دابەشکەرانی گەورەترین ناوەندی دابینکردنی سووتەمەنی دەریایی قەبارەی کڕینەکانیان لە ترسی زیانی کتوپڕ و گەورە کەمبکەنەوە.

لەبەرامبەردابازرگانانیزەریایئەتڵەسیهەوڵدەدەنجیاوازینرخەکانبەناردنیبڕێکیزیاترلەزەیتیسووتەمەنیقورسبەرەوڕۆژهەڵاتوئاسیابۆخۆیانبقۆزنەوە،بەڵامهاوردەکردنلەبەرازیلوڕووسیابۆپڕکردنەوەیئەوکورتهێنانەتائاستێکیکەمیارمەتیدەربووە.

کەمبوونەوەی بڕی قەبارەی هەڵگیراو لە عەمبارەکاندا: لەبەر ئەوەی ئەو ئامراز و ڕێکارانەی کە وەک یەدەگی هەڵگیراو لە عەمبارەکاندا دەپارێزران، ئێستا بە تەواوی بەکارهاتوون و توانای تێرکردنی بازاڕیان نەماوە. ولاتانی گەورە لە کاتی قەیرانی وزەی ٢٠٢٢٢٠٢٣دا بە شێوەیەکی زۆر یەدەگی ستراتیژی خۆیان بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکان بەکارهێنا، ئەمەش توانای دەستێوەردانی کاریگەرانەی ئەمجارەی لاواز کردوە. جگە لەوەش، پاڵاوگەکانی ئاسیا دەستیان بە کەمکردنەوەی بەرهەمەکانیان کردووە بەهۆی کەمی ئەو بڕە نەوتە خاوە قورسەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆیان دەهات، ئەمەش زیاتر دابینکردنی سووتەمەنی دەریایی لە بازاڕەکاندا توندتر کردۆتەوە.

لە قەیرانی تێچووی سووتەمەنی کەشتییەوە بۆ گیرفانی بەکاربەر و بازاڕکردنی ڕۆژانە: کاریگەری بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی دەریایی لە ڕێگەی سێ کەناڵی سەرەکییەوە لە کۆتاییدا بۆ گیرفانی بەکارهێنەر دەگوازرێتەوە:

١. زیادبوونی تێچووی گواستنەوە: دەستبەجێ لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکانی وەک خۆراک، ئەلەکترۆنیات و جل و بەرگدا ڕەنگدەداتەوە.

٢. دواکەوتنی دابینکردن: ئەو کەشتیانەی کە ڕێگای درێژتر دەگرنەبەر (رأس الرجاء الصالح) تێچووی بیمە و کارکردنیان زیاد دەکات و کاتی زیاتریش بەفیڕۆ دەدەن، کە ڕاستەوخۆ نرخی کاڵاش بەرزدەکاتەوە.

٣پچڕانی زنجیرەی دابینکردن (Supply chains): بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ئەو کەرتانە دەبێت کە پشت بە پێکهاتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەبەستن، ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی زیاتر دەبنەوە. تەنانەت کۆمپانیا زەبەلاحەکانی کەشتیوانی وەک مارسک هەر زوو هەستی بەو مەترسییە کرد، لەبری ئەوەی چاوەڕێی میکانیزمەکانی بازاڕ بکات، دەستی بە ڕێکخستنی کڕین و گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ کەشتییەکانی خۆی کرد بۆ ئەو شوێنانەی کە چاوەڕوانی کەمیی سووتەمەنی لێدەکرێت.

ل

سیناریۆی یەکەم: ڕەنگە فشاری نرخ ببێتە هۆی لەناوبردنی خواست، واتە نرخەکان تا ئاستێک بەرزببنەوە کە کەشتیەکان ناچاربن گەشتەکانیان کەم بکەنەوە، ئەمەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بازاڕ لەسەر حیسابی گەشەی ئابووری سارد دەکاتەوە.

سیناریۆی دووەم: ڕەنگە هەوڵەکان لە گواستنەوەی کۆگاکانی زەیتی سووتەمەنی قورس (زيت الوقود الثقيل) لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوورەوە بۆ ئاسیا بۆ پڕکردنەوەی بڕیی کەمی بەردەست بە شێوەیەکی کاتی سەرکەوتوو بن، بەتایبەتی ئەگەر ئۆپێک لە چەند مانگی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی قورس زیاد بکات، وەک ئەو دەنگۆیەی کە بڵاوبووەتەوە.

بەڵامتوێژینەوەیەئابوورییەکاندەڵێن: کاریگەری شۆکەکانی نرخی نەوت لەسەر ئابووریی جیهانی چیتر تەنها بە پلەی یەکەم پەیوەست بە قەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزەوە نییە، بەڵکو بەندە بە پلەی فشۆڵی ئابوورییەوە کە پێوەندییەکی نزیکی بە ئاستی بەرزی قەرزەکانی جیهانەوە هەیە. چونکە کۆی قەرزی جیهانی لە ئێستادا زیاترە لە ٣٤٨ تریلیۆن دۆلارە، کە یەکسانە بە نزیکەی ٣٣٠%ی داهاتی ناوخۆیی جیهانی (Gross Domestic Product). لەگەڵ گەیشتنی ئابووریی جیهان بەم ئاستە بەرزەی قەرز، هەموو کەرتە ئابوورییەکان بە بەرزبوونەوەی تەنانەت کەمێک لە نرخی وزە زیاتر هەستیار دەبن.

بێگومانبەرزبوونەوەینرخینەوتلەڕێگەیبەرزبوونەوەیتێچوویبەرهەمهێنانوگواستنەوەدەبێتەهۆیزیادبوونیهەڵاوسان (بەرزبوونەوەی نەخەکان)، ئەمەش وایکرد کە بانکە ناوەندییەکان سیاسەتی دراوی توندتر بکەنەوە. بەڵام لە بەرامبەردا ئەم توندکردنەوە بارگرانی قەرزەکان (سوودی سەر قەرزەکان) لەسەر حکومەتەکان، بازرگانەکان و تاکەکان زیاتر دەکات، بەمەش گرژییەک لە نێوان پێویستی سنووردارکردنی هەڵاوسان و پاراستنی سەقامگیری داراییدا دروست دەبێت.

دەرئەنجامژینگەیئابووریئێستابەجۆرێکەکەتەنانەتبەرزبوونەوەیەکیسنووردارلەنرخینەوتدەتوانێتکاریگەریخێراوناهێڵکاریهەبێت،لەبەرئەوەی  پێوەندی هێلکاری لە نێوان هۆکار و دەرئەنجامدا ڕاستەوخۆ، یان ڕاستەوخۆی ڕێژەیی نییە، ڕەنگە ئەمەش قەیرانی دارایی لێبکەوێتەوە. بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان و پچڕانی دابینکردنی وزە لە گەروی هورمزدا. بۆیە ئالنگاریی بنەڕەتی ئەمڕۆ لە توانای ئابوورییەکدا نییە کە بارگران و بارگاوییە بە قەرزێکی بێ وێنە، تەنانەت ناتوانێیت بەرگەی شۆکێکی بچووک لە نرخی وزەش بگرێت.

لەنەبوونیچارەسەریخێرابۆقەیرانیگەروویهورمز،  شەپۆلێکی نوێی هەڵاوسان هەموو جیهان دەگرێتەوە بە ڕابەرایەتی کەوالیسی دەریا و قەرزی زەبەلاحی سەر حکومەتەکان، کۆمپانیاکان و تەنانەت لە ئاستی تاکیشدا. ئەم قەیرانە سیناریۆیەکی شیکاریی زۆر ئاڵۆزە، هەر بۆیە داڕێژەرانی سیاسەتی ئابووری لە سەرانسەری جیهاندا بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، لەم پێناوەدا هەموو دامەزراوە گەورەکانی سەرمایەداری وەک نەختینەی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی ناوەندیی جیهانی و دەیان دامەزراوەی دیکەی دارایی لە ئێستادا لە کۆبوونەوەی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک و ڕزگارکردنی سیستمی سەرمایەداری لەم قەیرانە خولگەییە.

کاتێکناوەڕۆکیبابەتەکەوەردەگێڕینەسەرزمانیژمارە،تێدەگەینکەسەرمایەدارییمۆدیرنچۆنگۆڕانکاریلەئامرازەکانیئیستغلاکردنداکردووە،کەچیترزێدەبەهایخولیبەرهەمهێنانتەنهائامرازیکەڵەکردنیسەرنجڕاکێشبۆسەرمایەدارینییە. بەڵکو میکانیزمی قەرزی سەر حکومەت، کۆمپانیا و تاکەکان ئامرازێکی شاراوەی کەڵەککردنی مۆدرێنیتەی سەرمایەدارییە، کە لەو ڕێگەیەوە هەموو قەیرانەکانی بەسەر هەموو تاکێکی سەر ئەم گۆی زەوییەدا دابەشدەکات، ئەگەر بڕی قەرزەکانی جیهان کە ٣٤٨ تریلۆن دۆلارە، دابەش بە هەشت ملیار دانیشتوانی گۆی زەوی بکەین. ئەوا هەر مرۆڤێکی سەر ئەم زەمینە لە گەورەوە تا بچووک نزیکەی ٤٣٥٠٠ دۆلاری بەر دەکەوێت. لە واقیعدا لە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیە هیچ پسولەیەکی یاسایی بوونی نییە، تا هیچ کەسێک بەرپرسیارییەکی  یاسایی بکەوێتە ئەستۆ، بەڵام بە شێوەیەکی شاراوە لە داخورانی توانای هێزی کڕین و بە هەڵمبوونی پارەی پاشەکەوتی مرۆڤەکاندا کە عارەقی ماندوبوونی تەمەنیانە خۆی بەرجەستە دەکات، لە ڕاستیدا ئەوە باجی هەڵاوسانی سیستمەکەیە هەر تاکێکمان هێندەمان بەردەکەوێت، بەڵام سیستم وەک زالوو بە شێوەیەکی شاراوە لە تەمەن و پاشەکەوتی ڕۆژانەمان بۆ خۆی هەڵیدەمژێت، رۆژانە بارگرانییەکانی خۆی هەناردە و دابەشی هەمووان دەکات و بۆ دەستەبژێرێکی کەمیش کە کەمتر لە ١٪ جیهان پێکدەهێنن کەڵەکە دەبێت.

پەراۆێزەکان:

(١) یەک تۆن سووتەمەنی بنکەر (HSFO) قورس بێت. یان (VLSFO) کەم گۆگرد، یەکسان نییە بە هەمان ژمارەی دیاریکراو لە بەرمیلی نەوتی خاو، چونکە پێوەندی نێوانیان پرۆسەی پاڵاوتە نەک گۆڕینی کێش بۆ قەبارە. بەڵام بۆ نزیککردنەوەی وێنەکە بەپێی ئەو ستانداردە تەکنیکیانەی کە لە بازاڕەکانی وزەدا پەسەندکراون ئەم چەند ڕوونکردنەوە دەخەینە ڕوو:

بە پێی قەبارە (بەرمیل): یەک تۆن زەیتی سووتەمەنی بنکەر بە نزیکەیی یەکسانە بە ٦.٣ بۆ ٦.٦ بەرمیل. کێشی تایبەتی سووتەمەنی بنکەر (الکثافة النوعیة) لە نێوان ٠،٩٤ بۆ  ٠،٩٩کیلۆگرام/لیتر دایە، لەکاتێکدا بەرمیلێکی ستانداردی نەوتی خاو ١٥٩ لیترە (یان نزیکەی ١٣٦ کیلۆگرامە بۆ نەوتی خاو مامناوەند). کەواتە بە نزیکەیی: ١ تۆن = ١٠٠٠ کیلۆگرام ÷ ١٣٦ کیلۆگرام/بەرمیل =٧،٣٥ بەرمیل (ئەگەر تەنها بە کێشی نەوتی خاو حیساب بکرێت). بەڵام لەبەر ئەوەی زەیتی سووتەمەنی بنکەر بەرهەمێکی پاڵاوتەیە لە نەوتی خاو قورسترە، هاوتای وزەی قەبارەیی بە شێوەیەکی گشتی بەم شێوەیەیە: ١ تۆن = نزیکەی ٦،٣٥ بەرمیلە.

لە ڕووی هاوتای وزەوە (ڕێژەی گەرمی): بەرمیلێک نەوتی خاو نزیکەی ٥،٨ ملیۆن یەکەی گەرمی بەریتانی (MMBtu) لەخۆدەگرێت. کەواتا تەنێک زەتی سووتەمەنی بنکەر نزیکەی ٤٠ ملیۆن یەکەی گەرمی بەریتانی لەخۆدەگرێت. هاوکێشە بریتییە لە: یەک تۆن سووتەمەنی بنکەر یەکسانە بە ٦.٩ بەرمیل نەوتی خاو (لە ڕووی وزەی هەڵگیراوەوە).

بۆچی ئەم زانیاریانە بۆ ئەو قەیرانەی باسمان کرد زۆر گرنگە: لە سەرەوە ئاماژەمان بەوە کرد کە لە ئێستادا نرخی هەر تۆنێک زەتی سووتەمەنی بنکەر ٩٦٠ دۆلارە، لە کاتێکدا نرخی هەر بەرمیلێک (نەوتی خاوی برێنت) ١٠٠ دۆلارە. ئەگەر یەک تۆن زەیتی سووتەمەنی بنکەر پێویستی بە (تەنها لە ڕووی تێچووی کەرەستەی خاوەوە) زیاتر لە ٦ بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوتن بێت، ئەوا تێچووی نەوتی خاو بە تەنیا دەگاتە ٦٠٠ دۆلار (٦ دۆلار x ١٠٠ دۆلار). جیاوازییەکە (٣٦٠ دۆلارە) بریتییە لە تێچووی پاڵاوتن، گواستنەوە و قازانج. بەهۆی قەیرانی پاڵاوگەکان و کەمی نەوتی قورس کە بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی سووتەمەنی کەشتیەکان گونجاوە، ئەم ڕێژەیە دوو هێندە زیادی کردووە. لە ڕاستیدا ئەمە کرۆکی ئەو قەیرانەیە کە لەسەرەوە باسمان کرد، کێشەکە تەنها نرخی نەوتی خاو نییە، بەڵکو تێچووی گۆڕینە بۆ زەیتی سووتەمەنی گونجاو بۆ کەشتیەکان.

(٢) زنجیرەی دابینکردن (Supply chains): زنجیرەی دابینکردن بە سادەیی بە واتای ئەو تۆڕە تەواوەیە کە لە ڕێگەیەوە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە سەرچاوەکانیانەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەکاربەری کۆتایی. تەنها پێوەندی بە گواستنەوەی کاڵاکانەوە نییە، بەڵکو سیستمێکی بەیەکەوە بەستراوەیە کە ئەمانە لەخۆدەگرێت: (١) کەرەستەی خاو، دەرهێنان یان بەرهەمهێنانی کەرەستەی (وەک ڕۆن، ئاسن، گەنم).  (٢) بەرهەمهێنان، گۆڕینی کەرەستە بۆ بەرهەم.  (٣) کۆگاکان و بەڕێوەبردنی کۆگاکان. (٤) گواستنەوە، دابەشکردن و ناردنی بەرهەمەکان لە ڕێگەی وشکانی، دەریایی، یان ئاسمانییەوە. (٥) فرۆشتنی کاڵاکان بە بەکاربەر و گەیشتنی بەرهەمەکان بە بازاڕەکان.

(٣) دەستەواژەی (Quantum Commodity Intelligence): زاراوەی زیرەکیی کاڵای کوانتەم لە ئابووری، یان لە بازاڕەکاندا زاراوەیەکی نەریتی و جێگیر نییە. بەڵکو تاڕادەیەک دەربڕینێکی تازە و ئاڵۆزە، کە لە هەندێک بازنەی شیکاری، یان تەکنیکیدا بەکاردەهێنرێت. بۆ تێگەیشتن باشتر وایە بیکەینە دوو بەش: یەکەم: زیرەکیی کاڵا، بە مانای کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکانی پەیوەست بە کاڵاکانە (وەک نەوت، زێڕ، گەنم، غاز و هتد) بە ئامانجی پێشبینیکردنی نرخ و ڕەوتی بازاڕ، کە شیکاری دابینکردن و داواکاری، بەدواداچوون بۆ زنجیرەی دابینکردن، لێکدانەوەی هۆکارە جیۆپۆلیتیکییەکان و بەکارهێنانی داتای گەورە لەخۆدەگرێت. دووەم: وشەی کوانتەم لێرەدا مەرج نییە ڕاستەوخۆ ئاماژە بە فیزیا بکات، بەڵکو زیاتر ئاماژەیە بۆ: بەکارهێنانی تەکنیکە زۆر پێشکەوتووەکانی حیسابات و شیکاری وەک کۆمپیوتەری کوانتەم، یان مۆدێلی بیرکاری زۆر ئاڵۆز، یان تەنانەت میتافۆرێک بۆ چەمکیبازدانی ناهێڵیلە شیکاریدا. کەواتە. دەتوانرێت بە سادەیی بەم شێوەیە پێناسە بکرێت: بەکارهێنانی تەکنیکە شیکارییە زۆر پێشکەوتووەکان (وەک زیرەکیی دەستکرد، مۆدێلی ئاڵۆز و لەوانەش کۆمپیوتەری کوانتەم) بۆ تێگەیشتن و پێشبینیکردنی بازاڕەکانی کاڵا بە وردی زیاتر، بەتایبەتی لە ژینگە ناهێڵکاری و ئاڵۆزەکاندا. بە چەندین هۆکارەوە پەیوەستە: جەنگەکان، ئاوهەوا، سیاسەتی دراو و زنجیرەکانی دابینکردن.

سەرچاوەکان:

(1-https://mykn.kuehne-nagel.com/news/article/fears-mount-on-ship-fuel-availability-as)

(2-https://maritime-executive.com/article/hormuz-shutdown-drives-up-bunker-prices-with-broad-effects-on-shipping)

(3-https://www.bloomberg.com/news/articles/2026-03-16/iran-war-upheaval-jolts-bunker-fuel-suppliers-in-singapore)

(4-https://www.agbi.com/analysis/markets/2026/04/hormuz-disruption-reshapes-bunker-shipping-fuel-flows/)

(5-https://www.marinelink.com/news/fujairah-bunker-prices-surge-demand-536402)

(6-https://www.rivieramm.com/news-content-hub/news-content-hub/bunker-prices-spike-amid-middle-east-escalation-and-fujairah-fire-87991)

(7-https://www.manifoldtimes.com/news/engine-east-of-suez-bunker-fuel-availability-outlook-7-april-2026)

(8-https://globalmaritimehub.com/bunker-fuel-risks-emerge-as-gulf-disruption-threatens-global-shipping.html)

(9-https://www.agbi.com/analysis/markets/2026/04/hormuz-disruption-reshapes-bunker-shipping-fuel-flows/)

10-https://mykn.kuehne-nagel.com/news/article/fears-mount-on-ship-fuel-availability-as)

(11-https://maritime-executive.com/article/hormuz-shutdown-drives-up-bunker-prices-with-broad-effects-on-shipping)

(12-https://mykn.kuehne-nagel.com/news/article/fears-mount-on-ship-fuel-availability-as)

(https://shipandbunker.com/)13-

14-(https://shipandbunker.com/) ‌ ‌    ‌

15-https://www.facebook.com/share/v/16yXRsBbWn

Merza Ali
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…