ڤێرۆنیکا هۆنکاسالۆ : نابێت بازرگانی چەک لەگەڵ ئەو واڵتانەدا بکرێت کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن

ڤێرۆنیکا هۆنکاسالۆ : نابێت بازرگانی چەک لەگەڵ ئەو واڵتانەدا بکرێت کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن

وەرگێرانی: سەفین مەحەمەد
فینلاند

ڤێرۆنیکا هۆنکاسالۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چەپ و ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوە پشتگیری لە دەستپێشخەریی هاوڵاتیانی یاسای سارمان سارمان دەکات سەبارەت بە ڕێکخستنی تەداروکاتی بەرگری. بههه‌هههه  هه‌ر حاڵ ئەم دەستپێشخەرییە ئەمڕۆ پشتیوانی زۆرینەی لیژنەی کاروباری دەرەوە ی به ده‌ست نه‌هێنا. هاوپەیمانی چەپ پێی وایە هەڵسەنگاندنی مافی مرۆڤ و ڕە چاوکردنی ئامانجەکانی یاسای مرۆیی دەبێت بەشێک بێت لە هەموو جۆره بازرگانی یه‌کی چەک نەک تەنها له‌هەناردەکردنی چەک. تەداروکاتەکانی بەرگری له بازرگانی به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئاسایشی فینلاند بۆ دەیان ساڵ بە وڵاتانی دابینکەری چه‌که‌وه گرێ ده‌دات.

بۆ ئێمەی هاوپەیمانی چەپ، ئەمە پرسێکی هەستیارە لە ڕووی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەوە و هەر بۆیە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی وردتر هەیە. هۆنکاسالۆ دەڵێت، نابێت ئاماده‌کاری  بەرگری و بەم پێیەش ئاسایشی فینلاند پشت بەو ئەکتەرانە( وڵاتی چه‌ک فرۆش) ببەستێت کە ناسەقامگیرن و بنەمای یاساکانی سیستەمی نێودەوڵەتی پشتگوێ دەخەن.

هاوپەیمانی چەپ هاوڕایە لەگەڵ دەستپێشخەریی هاوڵاتیان کە زیاتر لە ٥٠ هەزار واژۆی کۆکردۆتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی کە تەداروکات بۆ بازرگانی چه‌ک پێویستە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیش لەبەرچاو بگرێت.

نموونەی هەرە بەرچاوی کێشەکانی مافی مرۆڤ لە تەداروکی بەرگریدا پەیوەندی بەو تەداروکانەوە هەیە کە لە ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێن.

به تێڕوانینی کورت ماوه له کڕینی  چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بەرگریدا ئاسایشی فینلاند باشتر ناکات.

لە ڕوانگەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤەوە، دەوڵەتی ئیسرائیل کۆمەڵێک پێشێلکاریی سیستماتیکی بەرفراوانی ئەنجامداوە. سەرەڕای ئەم ڕاستیانە، فینلاند لە ساڵانی ٢٠٠٠دا بە بەهای زیاتر لە ملیارێک یۆرۆ چەک و کەرەستەی بەرگری لە ئیسرائیل کڕیوە.

هەروەها لە دانیشتنەکانی لیژنەکاندا نیگەرانییەکان خرانەڕوو کە فینلاند خۆی دەباتە ناو پەیوەندییەکی وابەستەیی لەگەڵ دەوڵەتێکی بێویژدان. هۆنکاسالۆ دەڵێت، به تێڕوانینی کورت ماوه به کڕینی  چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی لە دابینکردنی بەرگریدا ئاسایشی فینلاند باشتر ناکات.

ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی کاروباری دەرەوە بڕیاری لەسەر دەستپێشخەریی هاووڵاتییانی “یاسا بۆ لێوار” دەرکرد. هەڵوێستی کۆتایی لەسەر دەستپێشخەریی هاووڵاتیان لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەلایەن لیژنەی بەرگرییەوە دەگیرێتەبەر.

بۆچوونی بە تەواوی ناکۆک

هاوپەیمانی چەپ و سەوزەکان پشتگیری لە دەستپێشخەریی هاووڵاتیان دەکەن سەبارەت بە ڕێکخستنی تەداروکاتی بەرگری، کە پێشنیاری ئەوە دەکات کە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لەبەرچاو بگیرێت لە کاتی ئەنجامدانی بازگانی بەرگری فینلەندا لە داهاتوودا. ئەمە‌ی ئێستا ته‌نها شێوازی ڕێکخستنی هەناردەکردنی چه‌که.

دەستپێشخەرییەکە پێشنیاری درێژکردنەوەی شێوازەکانی ئێستای هەناردەکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یه و داوا ده‌کات ئه‌مه بۆ  هاوردەکردنیش له‌ تەداروکاتەکانی بەرگری جێگیربکرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە باس لە تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی دیکەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بخرێتە ناو تەداروکاتەکانی بەرگری فینلاندەوە، لەبری ڕەوایەتیدان بە تەداروکات لە هەر وڵاتێکەوە لەسەر بنەمای سیاسەتی ئەمنی. پێشتریش لە پەرلەمان تاوتوێی هەموارکردنەوەی هاوشێوەی یاساکە کراوە. دەستپێشخەرییەکی یاسایی لە ساڵی 2021 (Kontula et al., LA 23/2021 vp) پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای بەرگری گشتی و تەداروکی ئاسایشی ژماره‌(1531/ ساڵی٢٠٠١) کرد بەجۆرێک کە تەداروکات پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لەبەرچاو بگرێت.

وەک نووسەرانی دەستپێشخەری هاووڵاتیان لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەی پێدەکەن، ئامادەکارییەکی فرە پسپۆڕانەتر بۆ تەداروکی بەرگری، دابینکردنی ئاسایشی فینلاند و بەم پێیەش ئاسایشی فینلاند بەهێزتر دەکات. تەداروکاتەکانی بەرگری ئاسایشی فینلاند بە وڵاتانی دابینکەرەوە تەنانەت بۆ دەیان ساڵ دەبەستێتەوە. بۆیە ڕوونە کە دەبێت تەداروکاتەکان وەک بڕیارێکی سیاسی سەیر بکرێن کە کاریگەرییان لەسەر پابەندبوونی گشتیی فینلاند لەسەر ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە و مافی مرۆڤ هەبێت و پێویسته کە شارەزایی چەند لقی کارگێڕی لە ئامادەکارییەکانی خزمەتگوزاری مەدەنی بخرێتە ناوەوە.

نووسەرانی دەستپێشخەرییەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە گرنگییەکی سەرەکی هەیە بۆ بەرگری فینلاند کە فینلاند باشترین بەرگری مادی لەبەردەستیدایە. بۆیە جگە لە ئەدای تەکنیکی، تەداروکی بەرگری دەبێت هەڵسەنگاندنێکی فرە پسپۆڕیی لەخۆبگرێت بۆ متمانەپێکراوی دابینکەران، ئەو وابەستەییانەی کە لە تەداروکاتەوە سەرهەڵدەدەن و ڕەهەندەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیان ده‌بێت. جگە لەوەش، ڕێکاری تەداروکات دەبێت کاریگەرییەکانی تەداروکی بەرگری لەسەر مافی مرۆڤ بپشکنێت بۆ ئەوەی ئاسایشی فینلاند چیتر پشت بە ئەکتەرە ناسەقامگیرەکان نەبەستێت کە لە داهاتوودا ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخەن.

لە دانیشتنەکانی لیژنەی کاروباری دەرەوەدا، سەفەرگڵۆب پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکە کرد و پێیوابوو کە بەکارهێنانی سیستماتیکی زانیارییە فەرمییە بەرفراوانەکان بڕیاردانی تەداروکی بەرگری فینلاند بەهێز دەکات و بەم شێوەیە پشتگیری لە ئاسایشی فینلاند دەکات. هەروەها پێیوابوو کە ڕەچاوکردنی بنەمادار بە مافەکانی مرۆڤ کە لە دەستپێشخەرییەکەدا لە یاسای تەداروکاتەکانی بەرگریدا پێشنیار کراوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئیدارەیەکی ڕێگەپێدانی پێشکەوتوو، لەسەر بنەمای مەترسی، کارا، خێرا و یەکسان.

توێژەری دکتۆرا کاری پاسۆنێن بە گونجاوی زانی کە یاساکە بەپێی پێشنیازی دەستپێشخەرییەکە هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی تەداروکاتەکانی بەرگری هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی لەخۆ بگرێت، کە ئەمەش شتێکی سروشتی دەبێت کە وەزیری دەرەوە بیکات. بە گوتەی ئەو، هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی پێویست دەبێت، چونکە تەداروکی بەرگری کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی هەیە. پاسۆنێن ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی بەرگری تەنها لە یەک حاڵەتدا لە ماوەی ٢٠٠١-٢٠٢٥دا لە کاتی ئامادەکردنی تەداروکی بەرگریدا داوای هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی لە وەزارەتی دەرەوە کردووە. هەروەها پاسۆنێن ئاماژەی بەوەدا کە تەداروکی بەرگری پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوەشەوە هەیە، بەو پێیەی ئەو وڵاتەی کە تەداروکاتەکەی لێ دەکرێت دەرفەتی ئەوەی هەیە فشار بخاتە سەر ئەو وڵاتەی کە چەکەکەی لێ ده‌کڕێت. توێژەری پۆست دکتۆرا ئەنتی تارڤاینن پێیوابوو کە پەرەپێدانی ڕێسای تەداروکی بەرگری بۆ ئەوەی زیاتر دۆستی مافەکانی مرۆڤ بێت، ڕێبازی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسا بەهێز دەکات و هەروەها پێگەی فینلاند لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مسۆگەر دەکات.

هەروەها پاسۆنێن ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی دەرەوە لە تاکە بەیاننامەی خۆیدا لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە هەڵوێستی نەرێنی سەبارەت بە کڕینی چەک لە ئیسرائیل دەربڕیوە، وەزارەتی دەرەوە بۆهەڵوێستی خۆی پاساوی هێنایەوە و وتی: “ڕەنگە ئەو کڕینە هێزی بەرگری وابەستەی وڵاتێک بکات کە هەستیارە بەرامبەر ململانێکان و لە ڕاستیدا لە شەڕدایە بۆ سیستەمێکی گرنگی چەک”. هەروەها ئەم پرسە لە بڕیارەکانی وەزارەتی لۆجستیکی هێزەکانی بەرگریدا وروژێنراوە، کە باس لەوە دەکەن کە کڕینی زیادە و پارچەی یەدەگ و نوێکردنەوەی پەیوەست بەو بەرهەمانەی لە ئیسرائیل کڕدراون تەنها لە ئیسرائیلەوە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی چەند ئۆرگان و پسپۆڕێکی نەتەوە یەکگرتووەکان فینلاند تادێت هاوکاری و پشتبەستن بە ئیسرائیل زیاتر ده‌ کات، وڵاتێک کە کردەوە سەربازییەکانی لە غەززە له‌گه‌ڵ پێوەرەکانی جینۆساید دێته‌وه‌ و سەرکردەکانیشی لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت. ئەمەش هێما بۆ ئەو کێشەیە دەکات کە کاتێک سەرهەڵدەدات کە بڕیارە گرنگەکان بۆ بەرگری فینلاند لەسەر بنەمای دەوڵەتانی ناسەقامگیر کە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخەن.

هەروەها واژۆکاران پێیان وایە کە زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە دابینکردنی بەرگری دەبێت هەموو ئامێرەکان لەخۆبگرێت نەک تەنها سیستەمی چەکی قورس، بەڵکو ئامێری پاراستن، تەکنەلۆژیای هەواڵگری، و سیستەم و پێکهاتەکانی دیکە کە دەتوانرێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکاندا بەکاربهێنرێن.

پەیامی دەستپێشخەریی هاووڵاتیان ڕوون و پشتیوانە بۆ ئه‌وه‌ی که: پێویستە یاسایەک دابنێین کە تێیدا هەموو تەداروکاتەکانی بەرگری لە ڕوانگەی جێبەجێکردنی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆییەوە هەڵسەنگێندرێت. هەڵسەنگاندنەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی فینلاند. گۆڕانکارییەکە پشتگیری لە گواستنەوە دەکات بەرەو بەڕێوەبردنی ڕێگەپێدانێکی کارا و یەکسان لە تەداروکی بەرگری و ئاسایش و متمانەی فینلاند له باری نێودەوڵەتی بەهێز دەکات. پێشخستنی ئەو دەستپێشخەرییە لە پەرلەماندا گرنگە به تایبه‌ت لەم سەردەمەدا کە ژمارەی بەرگریکارانی یاسای نێودەوڵەتی له ئیستادا زۆر که‌وە.

بۆیە واژۆکاران پێیان وایە کە پێویستە کۆنترۆڵی هەناردەکردنی چەک هاوردەکردنی چەکیش بگرێته‌وه‌، هەروەها هەڵسەنگاندنی مافی مرۆڤ و ڕەچاوکردنی ئامانجەکانی یاسای مرۆیی دەبێت بەشێک بێت لە هەموو بازرگانیه‌کی چەک. نابێت بازرگانی چەک لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا ئەنجام بدرێت کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن و دژایەتی سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێساکان دەکەن. وابەستەیی بەهێزی ئەدای کارکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە کردەوەکانیان لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەمان ناکۆکن، پێویستە له‌کەمترین ئاست دابێت بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی ئاسایشی بەرگرییەوە مەترسی دروست نەکات.

سەفەرگڵۆب:

https://saferglobe.fi/tietoa-meista/keita-olemme/

سه‌رچاوه‌:

https://vasemmisto.fi/veronika-honkasalo-asekauppaa-ei-tule-tehda-ihmisoikeuksia-rikkovien-maiden-kanssa/

 

 

 

 

 

Merza Ali
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…