هاوپەیمانی چەپ
چۆن یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌توانێت دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی که کۆمه‌که‌کانی بۆ حکومه‌تی ڕاگوزه‌ری سوریا گونجاودهبێت له گه‌ڵ مافه جیهانی یه نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان، ڕێزگرتن له مافهمرۆیی یه‌کانی مرۆڤ وپاراستنی که‌مایه‌تی یه‌کاندا دێته‌وه له سوریادا.
لی و مێریا و یوسسی و به‌یه‌که وه له‌گه‌ڵ گروپی چه‌په‌کانی وڵاتانی باکووری ئه‌وروپا له کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپایان پرسی بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی به کۆمه‌کی ئابووری خۆمان ئه‌و نائارامی و توندوتیژیانه‌ی سوریا زیاتر نه‌که‌ین. پێکدادانه‌کان له باکوری سوریا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٦ ه‌وه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕاگوزه‌ری سوریا و هێزه‌کانی سوریای دیمۆکرات ( هه سه‌ده) توندتر بۆته‌وه به هۆی هێرشه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان. ده‌سه‌ڵاتی ڕاگوزه‌ری سوریا ڕهگو ڕیشه‌ی ئیسلامی توندڕه‌وی هه‌یه و به‌ڵێنه‌کانی بۆ گواستنه‌وه به‌ره و دیمۆکراتیکردن هیچ جێگه‌ی بڕوانی یه. له هێرشه‌کاندا خه‌ڵکی سیڤیل بوونه‌ته قوربانی و ده‌یان هه‌زار سیڤیل ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن ڕێگیری یان لێکراوه که بتوانن ده‌ستیان بگات به نان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و مرۆیی یه‌کان.
بۆ نموونە لە ئێستادا بارودۆخی ناوچە کوردنشینەکانی باکوری سوریا مەترسیدارە و ڕەنگە ئەو کارەی حکومەتی سوریا بە مانای کۆتایی هاتنی خۆبەڕێوەبەریی کورد بیت لەو ناوچەیەی که به ڕۆژاڤا ناسراوه.
ئێمه دەبێت ئاگاداری جێگه و ڕێگه‌ی کورده‌کان بین. ناوچەی خۆسه‌ری ڕۆژاڤا چه‌ندین ساڵه لە هەلومەرجی زۆر سەختدا هەوڵی بنیاتنانی مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی یەکسانخوازانە دەدات. هەروەها هێزە کوردییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە شەڕی داعشدا هەبووە.
ئێستا ده‌بێت دڵنیابینه‌وه لەوەی کە پاڵپشتی یەکێتیی ئەورووپا بوار بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ یان توندوتیژی بەرامبەر بە کەمینەکان خۆش ناکات، بۆیە کۆمه‌که‌کان دەبێت مەرجدار بێت، بۆ نموونە لایه‌نگیریکردن له جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی کەمینەکان.
یەکێتیی ئەورووپا دەبێ لە کاره‌کانی لایەنگیری ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بێت.
—————
وه‌رگێڕانی: سه‌فین محه‌مه‌د
سه‌رچاوه: https://www.facebook.com/lindrssn




















Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *