نووسین و ئامادەکردنی عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
کتێبی (ئەنتۆڵۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی) لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)، کە لەلایەن ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا ساڵی ٢٠٢١چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە دوای زیاتر لە هەژدە مانگ لە ئیشی چڕ و پڕ و پشکنینی ژمارەیەکی زۆر کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتە ئەلەکترۆنییەکان و پەیوەندیکردن بە دەیەها شاعیر، ئامادەکراوە. ئەنتۆڵۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی پوختەی کۆی بزووتنەوەی شیعری کرێکارییە لە ١٩٢٤ وە تا ٢٠١٨. ئەمە جگە لە پێشەکی و سوپاسنامە و سەرچاوەکان و پێشەکییەکی هاوڕێ سلێمانی قاسمیانی(کاکە) و هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی مێژوویی تێروتەسەلیش لەسەر بزووتنەوەی شیعری کرێکاریی کوردی لەلایەن خودی عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)ەوە نووسراوە، تێدایە. شایانی وتنە ئەم کتێبە ٥٩٤ لاپەڕەیە و نزیک بە نەوەد شاعیری لەنێوەندی شیعری کوردی بەسەرکردۆتەوە و پشتی بە حەفتا سەرچاوە بەستووە. شایانی باسە کتێبەکە دوای چاپ کردنی بەماوەیەکی کەم لە کتێبخانەکان نەما. شایانی وتنە ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی مەعریفی چینایەتی گرنگە لە ڕەوتی شیعری کرێکاریی لە سەد ساڵی ڕابردوودا. ئەنتۆلۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی تا ئێستا تەنها یەک وتاری لەسەر نووسراوە و کە ئەویش کاک (عەبدولڕەحمان مەعرووف) لە ڕۆژنامەی هەولێر بڵاوی کردۆتەوە و هەروەها ئەم کتێبە وەکو سەرچاوە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ لە کوردستان وەک سەرچاوەی نووسینە ئەکادیمییەکانیان سوودیان لێوەرگرتووە.




















Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *