بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی تێرۆرکردنی تێکۆشەر و داکۆکیکاری ناسراوی مافەکانی ژنان، هاوڕێ یەنار محەمەد، (سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لەعێراق) مان پێگەیشت، کە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەغداد لەلایەن دەستێکی ڕەشی دژە ئازادییەوە ئەنجامدراوە.
ئێمە لە “ناوەندی ئازادی و ژیان“، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ هاوڕێیانی لە ڕێکخراوی ئازادی ژن و ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی و خانەوادەو بنەماڵەکەی ، هاوکات بە توندی ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.
ئەم کردەوە تێرۆریستییە، هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەهاکانی ئازادی و مافەکانی ژنان و هەوڵێکی شکستخواردووە بۆ کپکردنی دەنگی یەکسانیخوازی ژنان و ئەم تاوانە چەپەڵە گەواهیدەری ترسی قووڵی تاریکپەرستانە لە ئازادی و یەکسانی.
داواکارین ئەنجامدەران و دەستە ڕەشەکانی پشتی ئەم تاوانە بە زووترین کات ئاشکرا بکرێن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە. دڵنیاین کە تێکۆشانی یەنار محەمەد ناوەستێت و مەرگی ئەو دەبێتە وزەیەکی زیاتر بۆ بەردەوامی خەباتی ژنان و پیاوانی ژیانخوازو یەکسانیخواز.
یادی هاوڕێ یەنارمحمەد هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوەو ڕیسوایی و شەرمەزاری دەبێتە بەشی بکوژان و دووژمنانی ئازادی.
ناوەندی ئازادی و ژیان
٢ / ٣ / ٢٠٢٦




















Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *