ئەشرەفیەو شێخ مەقسود لەبەردەم شۆفێنیزمی ئاشکرا!

عەلی مەولود

دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدو کۆنترۆڵکردنی سوریا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی بەهاوکاری ئەمریکاو ئیسڕائیل، هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل, هەرێمی خۆسەر و هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەبیان لە دەستی خوێناوی گرووپە توندڕۆکان پاراست، کە هیچ باوەڕیان بە پێکەوەژیان نیە. ئێستا ئەم دوو گەڕەکەو و ئاوارەکانی عەفرین لە کەمپەکانی بەرخۆدان لەناوچەی شەهبا، بەهۆی شەڕفرۆشی هێزە چەکدارەکانی سەر بە دەسەڵاتی کاتی سوریا، کەوتوونەتە دۆخێکی پڕمەترسی و شەیپووری ئاشوبێکی نوێ دەبیسترێ.

میلیشیاکانی (سوپای نیشتمانیی سووریا) کە لەلایەن تورکیاوە درووستکراوەو کاری پێدەکرێت و بەشێک لە هێزەکەیان پاشماوەکانی داعشە، وە (دەستەی تەحریری شام) کە پێشتر باڵی فەرمی رێکخراوی تیرۆریستی القاعیدە بووە لەسووریا، شێخ مەقسوودو ئەشرەفیەیان گەمارۆداوەو رێگاکانی هاتن و چوونیان خستۆتە ژێر هەڕەشەی بڕین و کوێرانە پەلاماری دانیشتوانەکەی دەدەن و دەیانەوێت ناچار بە خۆبەدەستەوەدانیان بکەن و خۆڕیکستنی ناوخۆییان هەڵوەسێننەوەو ‘هەسەدە” لەوێ دووربخەنەوە و کۆنترۆڵی تەواوەتی شارەکە بکەن و دیمۆگرافیای بگۆڕن و دەستیان ئاوەڵا بێت بۆ هەر کردەوەیەکی هاوشێوەی ئەو رەشەکوژییانەی دەرهەق بە دروزەکان و عەلەوییەکان و … کردیان.

بەهۆی ئەم شەڕە داسەپاوە، کەمبوونەوەی خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان و کەمی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی و کارەبا، ژیانی سەدان هەزار کەسی رروبەڕووی مەترسی کردۆتەوە، هەروەها ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەی شەهبا، لە دۆخێکی مرۆیی زۆر خراپدان، نە لە شەهبا پارێزراون، نە ڕێگەی گەڕانەوەیان هەیە بۆ عەفرین، نە گەیشتنیان بە شارەکانی دی ئاسانە، گەڕەکی شێخ مەقسوود بووەتە پەناگەی بەشێکیان و بەوهۆیەوە قەیرانی نیشتەجێبوون دروستبووە.

لەناو ئەم شەڕفرۆشییانەدا شۆڤێنیزمێکی بێ پەردەو ئاشکرا بەرامبەر میللەتی کورد خۆی مەڵاسداوە، کە ئاوسە بە ستەمکاری و جیاکاری و کردەوەی دڕندانە و خاوەنی پرۆژەو ئەزموونی کۆنەخواز و دژی ئازادی و بەربەرییە و چاوی بە ئازادی و ژیانی ئینسانی و یەکسانی گەلان و پێشکەوتنخوازی هەڵنایەت، لەشانسی ئەوان: ئەمریکاو رووسیاو ئەورووپاو هێزەکانی دەستڕۆیشتوو لەناوچەکە بەگشتی لەگەڵ پرۆژەو بەدیلی دواکەوتووانەو کۆنەپەرستانەن، دۆخی وڵاتەکان و قەیرانەکانیان بەجۆرێک ئیدارە دەدەن کە خەڵک ماندوو بێت و لە ناچاریدا مل بدات بەو بەدیلانەی خۆیان بەگونجاوی دەزانن، عێراق و ئەفغانستان و سوریا نمونەی زیندوون و هەوڵدەدەن ئێرانیش بەو ئاقارەدا ببەن.

گەرچی ئەمریکا خۆی بەهاوپەیمانی کورد هەڵدەخات، بەڵام ئەوە زادەو بەرهەمی هاوڕایی و هاودڵی نیەو بەتەواوی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی جێگیرەو بە دووریش نابینرێت وەک داگیرکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٧ و داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨، چاوپۆشی لە ملهوڕی تورکیاو میلیشیاکانی حکومەتی ناوەندی سوریاش بکات و ئەو هاوپەیمانێتیەی لەگەڵ کورد بە هەندێک دەستکەوت و ئیمتیاز بگۆڕێتەوە.

تورکیا هاوپەیمانێکی ستراتیژی ترە بۆ ئەمەریکاو لایەنی سەرەکیشە لەم کێشانەی سوریاداو لە ڕێگەی جوڵاندنی گروپە چەکدارەکان و هاوکاری و پشتگیریکردنیان رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، ئامانجی تورکیا جگە لە فراوانخوازی و دەرکەوتنی وەک زلهێزێکی ناوچەیی، هاوکات دەیەوێت:

* دەست و پێی هەسەدە لە حەڵەب و دەوروبەری ببڕێت و ناوچە سنوورییەکانی بەتەواوی لەژێر هەژموونی گروپە نزیکەکانی خۆیدا بێت،

* رێککەوتنی ١٠ی ئاداری ساڵی رابردووی نێوان رۆژاڤاو دیمەشق پەک بخات و مەرجەکانی خۆی بخاتە ناو ئەو رێککەوتنەو هەسەدە بەلاوازی بچیتە ناو رێکەوتنەوە.

* لەڕێگای کۆنترۆڵکردنی گەڕەکە کوردیەکانی حەڵەبەوە، کە هەستیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەری کەمترەو بە نێجیرێکی ئاسانتر دەبینرێت، لە هەیبەت و ئیرادەو شکۆی کوردەکانی سوریاو هەسەدەو یەپەگەو یەپەژە بدات و وەک تێست و پەراوە بۆ لێدان و شکاندنی ئەزموونی رۆژاڤا، سوودی ڵێوەربگرێت.

* پاشەکشە بە پرسی کورد بکات کە رەهەندی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

ئەوەی ئەم کارەی بۆ تورکیا ئاسان کردووە، شۆفێنیزمێکی باڵایە کە لەناو خوێنی ئیسلامی سیاسی و ئیخوانیدا هاتوچۆدەکات و لەگەڵ شۆفێنیزمی تورکی بەئاسانی یەکدەگرنەوەو لەهەر کات و ساتێکدا ئامادەیە بۆ سەرکوت و ستەمکاری و خوڵقاندنی مەرگەسات. وە ئەوەی ئەم هاوکێشەیە هەڵدەگێڕێتەوە بەرگری و بەرەنگاری و تێکۆشانی یەکگرتوانەیە و لەمبارەیەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات و دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیەو شێخ مەقسوود و کوردەکانی رۆاڤا بەرگری و بەرەنگارییەکی دلێرانەو بەرپرسیارانە دەکەن.

Merza Ali
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…