سەفین محمد
له‌م سه‌ردانی دوایی یه‌ی سه‌رۆکی پارتی مه‌سعود بارزانی بۆ فه‌ڕه‌نسا له کاتێکدا ده‌مێکه جێگه و ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم گۆڕاوه و له ئه‌وروپا وه‌ک جاران پێیشوازی لێ ناکرێت، له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی پارتی خۆیه‌وه هه‌ڵسان به گه‌وره‌کردنی ده‌نگی ( سه‌دای) ڕسته‌یه‌ک که گوایه ئه‌و هۆزه عه‌ره‌به‌کانی ڕۆژاوای کوردستانی ئاگادارکردۆته‌وه که ئه‌گه‌ر هاو شێوه‌ی سوه‌یدا هێرش بکه‌نه سه‌ر کورد، خۆی و هێزی پێشمه‌رگه ده‌چن بۆ ڕۆژاوا بۆ به‌رگری له‌کورد!
ئه‌گه‌ر باش له‌م په‌یامه ورد ببینه‌وه و بۆ باشتر تێگه‌یشتن له پشتی په‌یامه‌که واباشه ئاماژه به‌چه‌ند لایه‌نێک بکه‌ین:
١/ ئه‌نه‌که‌سه دروستکه‌ری پارتی خۆیه‌تی بۆ ڕۆژئاوا دروست کراوه و خۆیشی پاڵشتی ده‌کات.
٢/ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ به هه‌مان شێوه دروستکه‌ری پارتی خۆی بوو، نازانم به واقیعی ماون تا ئیستا یان نا. ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه دروستکرابوو که له‌ڕۆژاوا جێ پێ ی پارتی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژگارێک شانسی ئامانج پیکانه‌که‌یان هه‌بوو. خۆش به‌ختانه تا ئیستا سه‌ر نه‌که‌وتوون ده‌نا هیچ دوور نه‌بوو چه‌ندین ساڵ ڕۆژئاواش به ده‌ردی هه‌ریمی کورستان نه‌به‌ن و سه‌دان که‌س نه‌که‌نه قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ.
٣/ له زمانی یه‌کێک له ئه‌نه‌که‌سه که ڕۆژێک وتی: گه‌ر په‌یه‌ده قه‌بوڵ بکات هێزی ڕۆژ بچێته ڕۆژاوا و له نێوان تورکیا و هێزه‌کانی ڕۆژاوا و هه‌سه‌ده بێت به‌ڵکو ڕیگری بکه‌ن له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژاوا. دیاره ئه‌و که‌سه له ساده‌یی خۆی له سیاسه‌ت ئه‌مه‌ی گوێ بیست ببوو درکاندنی.
ڕاستی یه‌که‌ی پارتی و ئه‌نه‌که‌سه ده‌مێکه خۆیان بۆ ئه‌م جۆره له تاکتیکه مه‌ڵاس داوه و به‌ڵکو ڕۆژگاربێت و خه‌ونه‌که‌یان بێته دی له ڕۆژاوا.
ئه‌نه‌که‌سه تا بۆی کرا له ڕیزی چه‌ته ئیسلامی یه کۆمه‌ک کراوه‌کانی تورکیا به ناوی هاوپه‌یمان و ئۆپۆزسیۆن خۆیان مه‌ڵاس دابوو، تا ڕۆژگار هات و چه‌ته‌کان ده‌ستی خۆیان دیت باب و کاڵیان نه‌ناسی و ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون گوندێکێش بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵا تی ئه‌نه‌که‌سه. به پێ ی خودی ته‌له‌فزیۆنی ڕوداویش پێش ڕوخانی حکومه‌تی دیکتاتۆری ئه‌سه‌د له شه‌هبا و عه‌فرین تاکه نوسینگه‌یه‌کیشیان پێ ڕه‌وا نه‌بینین.
دوای ڕوخانی ئه‌سه‌دیش زۆر هات و چۆی دیمه‌شقیان کرد به‌ڵکو جۆلانی ده‌رگایه‌کی خێریان لێ بکاته‌وه به‌ڵام ده‌رگاکه قوف بوو و گه‌لێکیان لێ دا که‌س لێ ی نه‌کردنه‌وه. ئاخر جولانی باش ده‌یزانی که ئه‌نه‌که‌سه هیچ سه‌نگیکی ده‌سه‌ڵاتی له رۆژاوا نی یه تا بێت و له‌گه‌ڵیان دابنیشێت.
٤/ جۆلانی رێوی ئاسا دوای هه‌موو یاریه‌کانی و ئه‌و هه‌موو پشتیوانی یه‌ی له تورکیا و هه‌ندێک له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان لێیان کرد نه‌ی توانی چۆک به هێزیکی خۆڕاگری خاوه‌ن باوه‌ری ڕاهاتووی سیاسی و سه‌ربازی وه‌ک هه‌سه‌ده دابدات که بڕبڕه‌پشته‌که‌ی هێزه‌کانی پاراستنی ژن و یه‌په گه‌ن.
جۆلانی ناچار بوو له‌ژێر فشاری ناوخۆ و ده‌ره‌کی و لاوازی هێزه‌کانی خۆی و و نا رێکخراوبوونیان په‌یماننامه‌یه‌کی له گه‌ڵ سه‌رۆک مه‌زڵووم مۆر کرد. به‌ڵام ته‌نها ڕۆژێک دوای ئه‌وه ناوه‌رۆکی په‌یماننامه‌که‌ی پیشێل کرد ده‌ستوورێکی ئاینی و دواکه‌وتوانه‌ی ڕاگه‌یاند.
دیاره ڕێکه‌وتنه‌که بۆ هه‌ردولا ڕۆشن بوو به تایبه‌ت بۆ هه‌سه‌ده ڕاگرتنی شه‌ڕ و کۆتایی هاتنی خوێنڕشتن ئه‌گه‌ر بۆکاتێکی که‌میش بێت گرینگ بوو تا بتوانن له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و سیاسه‌ته‌وه کێشه گه‌وره‌کان بچووک بکرێنه‌وه و خۆ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازرا و باشترئاماده بکه‌ن. بۆ جۆلانیش گرینگ بوو سوود له کات وه‌ربگرێت و هه‌م بزانێت چه‌نده ئه‌گه‌ری بڕیاری ترامپ هه‌یه بۆ ده‌رچوون له سوریا و به تایبه‌ت باکووری ڕۆژهه‌ڵات تا به پشتوانی تورکیا و کۆنه‌په‌رستانی تری ناوچه‌که و هاوشێوه‌ی دیکتاتۆره کانی تر له ڕێگه‌ی به کارهێنانی هێزه‌وه سیاسه‌تی خۆی بسه‌پێنێت.
دوایین هه‌وڵی پارتی:
چه‌ند ڕۆژێکه له مێدیاکانی پارتی یه وه هه‌واڵ بڵاو ده‌که‌نه‌وه گوایه جۆلانی داوه‌تی ئه‌نه‌که‌سه‌ی کردووه بۆ گفت و گۆ له دیمه‌شق. له گفت و گۆیه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ڕوداودا سه‌رۆکی ئه‌نه‌که‌سه ڕاشکاوانه گووتی کاته‌که‌ی هێشتا دیارنه‌کراوه به‌ڵام ئێمه ده‌چین.
ئه‌مه‌ش هه‌وڵیکی تری پارتی یه تا له ڕێگه‌ی ئه‌نه‌که‌سه بڵێ ئیمه‌یش هه‌ین.
چی په‌لشتی په‌یامه‌که‌ی بارزانی یه‌وه بوو؟
١/ بارزانی ویستی بڵێ ئێمه‌یش هه‌ین و هه‌ر کاتێک بمانه‌وێت بێ پرس و ڕێگه‌دانی خۆسه‌ری له ڕۆژاوا مل ده‌نێین و سنوور ده‌رباز ده‌که‌ین له ژێر ناوی پشتیوانی له کورد!
٢/ ویستی ئه‌وه نیشان بدات که گوایه کێشه‌که له‌نێوان کورد و عه‌ره‌بی عه‌شایه‌ره و ئه‌وه بشارێته‌وه له ڕۆژائا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان به یه‌که‌وه ئیداره‌ی خۆسه‌ری به ڕێوه ده‌به‌ن. له وێ کێشه‌ی کورد و عه‌ره‌ب نی یه به‌ڵکو کێشه‌ی به‌ره‌ی ڕادیکاڵ و پێشکه‌وتوخواز و یه‌کسانی خوازه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تاریکی و دواکه‌وتوویی.
٣/ ویستی سۆزی هه‌ندێ خه‌ڵکی ناهۆشیار بۆ خۆی ڕاکێشێت له ژێر ناوی پشتیوانی له‌کورد.
به‌ڵگه‌کانم بۆ ئه‌م تێڕوانینه‌م:
ئه‌گه‌ر سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی له‌تاران و ته‌ورێز و که‌ره‌ج دوای ئه‌نفالی به‌دناوی ١٩٨٨ بۆ ١١ ساڵ ناهومێدی دایگرتبوون و هیوایه‌کاین نه‌مابوو.هه‌وڵی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی دیکتاتۆر که سه‌دام ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرد هیوایه‌کی به‌به‌ر داهێنانه‌وه‌و له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان هاتن هێڕشی سیاسی و سه‌ربازی یان بۆ سه‌ر شوراکانیان ده‌ستپیکرد بۆ له‌قالبدانی ئازادی له کوردستان که هێشتا هێزه‌کانی ڕژێمی به‌عس له که‌رکووک ته‌واو ڕانه‌ماڵدرابوون.
له کۆڕه‌و‌ه‌که شوراکان که بڕیاری به‌رخۆدانیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام یه‌کێتی و پارتی په‌پێچه‌وانه‌ی شوراکان خۆیان ده‌ربازکرد و خه‌ڵکیان کرده قوربانی تاکو ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و جیهان له ڕوانگه‌ی مرۆیی یه‌وه هاتنه ده‌نگ و سه‌ره‌نجام هێرشی ڕژێم بۆ سه‌ر خه‌ڵک سنووردارکرا.
وه‌ک چۆن له شه‌نگالیش یه‌زیدیی یه‌کانیان کرده قه‌ڵغان و خۆیان ڕایان کرد. ئه‌مه هیچ که‌س نه‌یزانێت، خه‌ڵکی هۆشیاری کوردستان باش ده‌یزانێ.
خۆسه‌ری دیموکراتیک له ڕۆژئاوا هه‌موو ئه‌و شتانه ی له‌به‌ر چاوه بۆیه ئاماده‌ن قوربانی زیاتر بده‌ن نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی باشوور دوباره بکه‌نه‌وه.
ئه‌و هێزانه‌ی باشوور هێزی (هه‌رێ هات له کۆڕه‌وی ١٩٩١) و (له شه‌ڕدا هه‌ڵاتنیش ده‌بێت)ن و ته‌نها بۆ گیانی خه‌ڵکی کوردستان ئازان چونکه ده‌زانن هێشتا خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و هێزه‌ی خۆی ڕیک نه‌خستووه تا نیپاڵێکی تر دروست بکه‌ن.
له باری ئابووری و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی یه‌وه:
له باری ئابووری:
گه‌نده‌ڵی: تا گه‌روی کۆمه‌ڵگا هاتووه‌و زه‌وی نه‌ما وه تاڵان و بڕۆ نه‌کرێت و تا سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌کانیش ده‌ستیان به سه‌ر داگیراوه و تاڵان و بڕۆ کراون و فرۆشراون. گه‌نده‌ڵیان کرده مۆد و کو‌لتوور.
ژێرخانی ئابووری: تازه به‌تازه ده‌ستیان کردووه به دروستکردنی چه‌ند به‌نداوێک له کاتێکدا ته‌نده‌ره‌کانیش هه‌ر بۆ خۆیانه و خۆیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن.
خۆشگوزه‌رانی: مووچه نه‌ما، خه‌ڵک له ئه‌وپه‌ڕی برسێتی ده‌ژین و خواپێداوه‌کانیش ده‌خنکێن له‌ناو پاره و میلیاره‌کانیان که خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌یان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانن. ته‌واوی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی هه‌رێم هی ئه‌وانه و یان به‌شی شێریان تیا هه‌یه. له ڕێگه‌ی جۆراوجۆریش پاساو بۆ بڕینی موچه دێننه‌وه له کاتێکدا خۆیان ئاماده نین ده‌ست له که‌مترین خۆشگوزه‌رانی خۆیان هه‌ڵگرن بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار. بۆ داپۆشینی گه‌ڵده‌ڵی تاڵانی و بڕۆیی یان ئه‌ڵین بۆچی باسی به‌غدا ناکه‌ن؟ خۆ ئه‌وێ باشترنی یه له کوردستان.
ئازادی:
زۆنی زه‌رد: منداڵێش له کوردستان ده‌زانێت له ناوچه‌ی زه‌رد هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ک مه‌ترسی جدی هه‌بێت، سه‌رکوت ده‌کرێت. مامۆستایانی ناڕازی نزیکه‌ی ساڵێک مانگرتن و خۆپێشاندانیان له سنووری سه‌وز ئه‌نجام دا، نه‌یان توانی ده‌ربازی سنووری زه‌رد ببن و له کۆتاهه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان به هێز ڕێگریان لێ‌کرا.
زۆنی سه‌وز: مێژووی دانیشتوانی ئه‌م زۆنه و بزووتنه‌وه‌کان له‌م ده‌ڤه‌ره جیاوازی هه‌بووه به‌ڵام ڕکابه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م زۆنه‌ش له گه‌ڵ زۆنی زه‌رد و خۆ ده‌وڵه‌مه‌دکردنیان سه‌ره‌نجام ناچاری کردن که بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی باشترین ڕێگه بۆ مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات هێڕشێ سه‌ربازی یه له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی بۆ به‌زاندنی ڕکابه‌ری خۆیان. به‌مه‌ش دوا بزماریان دا له‌ناڵه‌که.
جیاوازی زۆنه‌کان:
له هه‌ردوکیان باری ئابووری سفره بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار که زۆربه‌ی دانیشتوان پێک دێنن، خۆشگوزه‌رانی بۆته خه‌ون و خه‌یاڵ و شوکرانه بژێرن له‌مه‌یان خراپتر به‌سه‌ر نه‌یه‌ت و ئازادیش ئیستا له هه‌ردوو زۆنه‌که هاوتان و هه‌ردوو هێزی زه‌رد و سه‌وز پاره و هێزی چه‌کداریان هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌ردوو زۆن له ژێر فه‌رمانی هێز بڕیار ده‌رده‌کات و هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگایان بۆ خۆیان قۆرخ کردووه.
داهاتووی خۆسه‌ری ڕۆژاوا، داهاتوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم
داهاتووی ڕۆژاوا سه‌رباری هه‌موو فشارێکی ناوچه‌یی، ناوخۆیی و جیهانی هێشتا توانیوه‌تی له سه‌رپێ ی خۆی بوه‌سستێ، ئازادی و یه‌کسانی ژن و پیاو به کرده‌وه به‌ده‌ست هات و هێز نی یه جارێکی تر ئه‌م مێژووه بۆ دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه. له کێشه‌ی زلهێزه‌کانی پێش ڕوخانی ئه‌سه‌د خۆیان نه‌دایه ده‌ستی هیچ لایه‌کیان و خۆیان نه‌فرۆشت و سیاستێکی باشیان پیاده‌کرد بۆ ڕاگرتنی ته‌رازووی هێز به قازانجی خۆسه‌ری و تا هاتووه خۆیان باشتر په‌روه‌رده کردوه، ڕێکخستووه و داهاتوویان گه‌ش دیاره.
داهاتوی ده‌سه‌ڵاتی ماوه‌وه به‌سه‌رچووی هه‌رێم باشترین ناوه که پیایان دابڕاوه چونکه له باری واقیعی حکومه‌ت نه‌ماوه و ده‌رگای په‌رله‌مان هێشتا قوفله‌که‌ی لێ نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه. ئاسۆیان نادیار و نارۆشنه و له لایه‌ک به دۆخی گشتی جیهانی و ناوچه‌که و له‌لاکه‌ی تر به خودی هۆشیاربوونه وه و خۆڕێکخستنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه وه گرێدراوه که بڵێن ئیتر به‌سه.
سه‌فین محه‌مه‌د
١٦/٩/٢٠٢٥
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *