ناوەندی سیکۆلاری کەرکوک ناوەندی سیکیۆلاری کەرکووک ڕۆژی ٣/٥/٢٠٢٥ کۆڕێکی سازکرد بەناونیشانی ( خوێندنەوەیەك بۆ کتێبی: قەقنەس لەناو ئاگردا ) بۆ نووسەر و سیاسەتمەدار عەدنان کەریم دانەری کتێبی ناوبراو. ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و چالاکوانی بواری سیاسی و ڕۆشنبیریی شاری کەرکووك ئامادەی کۆڕەکە بوون کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند. پاش پێشکەشکردنی بابەتی کۆڕەکە ئامادەبووان بەشداریەکی گەرمیان کرد بە سەرنج و پرسیار و تێبینیەکانیان. شایانی وتنە کۆڕی ناوبراو لە سەنتەری هوناەری و ڕۆشنبیری دیالۆگ بەڕێوەچوو. هەر لە پەراوێزی کۆڕی ناوبراودا هاوڕێ ( عەدنان کەریم ) گفتوگۆی کرد لەگەڵ دوو کەناڵی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە بابەتی کۆڕەکە و هەندێ پرسی سیاسیی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستانی ڕۆژئاوا و تورکیا و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *