نوسینی سەفین مەحەمەد
سه‌رۆکی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) مه‌زڵوم عه‌بدی و سه‌رۆکی خۆسه‌پێنه‌ری سوریا (جۆلانی) له به‌رواری ١٠/١١/٢٠٢٥ په‌یماننامه‌یه‌کیان واژۆکرد و له سه‌ر ٨ خاڵ ڕێک که‌وتن و ئه‌مڕۆش پڕۆژه‌ی ده‌ستووری کاتی بۆ سوریا له‌لایه‌ن جۆلانی یه‌وه ئیمزاکرا، که له سه‌روی هه‌مویانه‌وه پێشێلی خاڵی یه‌که‌مه وه‌ک خاڵی هه‌ره گرینگ بۆ پیکه‌وه ژیان و دیموکراسی و ڕێخۆشکه‌ر به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی سکولاریزم و دابیکردنی مافی هاوڵاتی ڕاسته‌قینه بوو که تیایدا کوردیش به هه‌ندێک له مافه‌کانی ده‌گات.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵه گرینگه، جۆلانی یه‌کان ده‌ستوری ئاینی ئیسلامیان وه‌ک بنچینه به کار هێناوه! واته ده‌سه‌ڵاتی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
دیاره ئه‌گه‌ر جۆلانی به گۆڕینی ناوی خۆی بۆ آحمد شرع و کورتکردنه‌وه‌ی ڕیشی و پۆشینی قات و ڕیبات زۆری بڕ نه‌کرد و جامه‌که‌ی پڕبوو و لێ ی ڕژا و دوای ٢ ڕۆژ ، ئه‌مڕۆ شتێکی تری به پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌که‌ی له گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی ڕاگه‌یاند.
دیاره که‌سانی سه‌له‌فی و جیهادی خۆشیان له ئارامی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی نایه‌ت و ده‌بێت یان بکوژن یان بکوژرێن له ناو جه‌نگ و توند و تیژی بۆیه، نه‌مۆدێرنه و نه ژیانی ناو قه‌سر و کۆشکیان پێ باش نی یه و نوێژکردن له گۆڕه‌پان به دیار چه‌که‌کانیان پێ خۆشتره.
جۆلانی و هاوکوفه‌کانی هه‌رچی ده‌که‌ن و چۆن نه‌خشه‌سازی ده‌که‌ن بۆ خۆیان، کاری ئیمه نی یه. باڵی پێشکه‌وتوخوازی کۆمه‌ڵگا ی سوریا و به‌تایبه‌ت ڕۆژاوای کوردستان ١١ ساڵه له گه‌ڵ جۆرێکی تر له ئامانج و ژیانی ئازاد، ژنی ئازاد، مافی مرۆڤ و یه‌کسانی ڕاسته‌قینه ڕاهاتوون و ناتوانن ده‌سه‌ڵاتی ١٤٠٠ ساڵه قبوڵ بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده ڕۆژاوا له ژێر باری شه‌ڕێکی نه‌پساوه‌ی فاشیستی تورکیا و چه‌ته‌کانی شه‌و و ڕۆژ ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ک، به‌ڵام کاتی ئه‌وه‌یه به زووترین کات هه‌سه‌ده ڕای بگه‌یه‌نێت که په‌یماننامه‌که ده‌وه‌ستێنن تا ئه‌و کاته‌ی جۆلانی پاشه‌کشه ده‌کات له هه‌نگاوه تاکڕه‌وی یه‌کانی. به‌م شێوه‌یه باڵی ڕادیکاڵی سوریاش و که‌مایه‌تی یه‌کانی وه‌ک دروز و عه‌له‌وی هتد ده‌بنه هاوپشتی هه‌سه‌ده.
دیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ خۆسه‌ری دیموکراتی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند و ئه‌م کاره‌ی جۆلانی یان به ساخته‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی سوریا ناساند، وتیان خاڵی یه له به‌شداری پێکهاته‌کاتی سوریا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تاک ڕه‌وی هه‌یه و به معایری ڕژێمی به‌عس ده‌چێت، ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی سوریا شۆڕ‌شیان له دژی کرد. هه‌ڵوێسته‌که پێداگری کرد له وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌که دووره له ئامانجی و شناسی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی سوریا.
دیاره ئه‌مه وه‌ک سه‌ره تای کارباشه و له داهاتوی نزیک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخواز، پێشکه‌وتوخواز، ژنان و لایه‌نگرانی خۆسه‌ری دیموکراتی چاوه‌ڕێ ی کشانه‌ی خۆسه‌رین له و په‌یماننامه‌یه‌ی له گه‌ڵ جۆلانی واژۆ کراوه.
له داهاتوی نزیک باشتره کار له‌سه‌رهاوکاری پێکهاته‌کان بکرێت له ده‌ره‌ی هێزی جۆلانی.
سه‌فین ١٣/٣/٢٠٢٥
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *