دوو ئاڕاسته‌ی فاشیستی
هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان!
ئومێد حه‌مه‌عه‌لی
ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ڕه‌شه له ڕۆژئاوای كوردستان و كیانه‌كه‌ی ئه‌كات دوو ئایدۆلۆژیا و دوو سیستم و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستییه. له ئاستی تێڕوانین و به‌رخوردیاندا له‌په‌یوه‌ند به بوونی كوردی و مافه‌كانییه‌وه، جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری له نێوانیاندا نییه. ئایدۆلۆژیا و سیستمی فاشیستی توركی زۆر به ڕۆشنی له‌سه‌ر دوو پایه ڕاده‌وه‌ستێت و به‌توندی له پاش هاتنه ئارای پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه‌وه، ئاكپارتییه‌وه ئه‌و بناغه دینییه ئیسلامییه خراوه‌ته ته‌نیشت پایه نه‌ژادپه‌رستییه‌كه‌وه. هه‌ر خودی ئاكپارتی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگری ئه‌و دوو توخمه فاشیستییه‌بووه، به‌ڵام له‌پاش هاوپه‌یمانێتی گیانبه‌گیانی ئاكپارتی و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌وه ئیدی یه‌كخستنی بناغه‌ی نه‌ژاد و دین ڕیشه‌ییتر و ڕاشكاوانه‌تر و ترسناكتر خۆی ده‌رخستووه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌راپاگیرتر له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردووی فه‌رمانڕه‌واییاندا، ئه‌و ته‌وژمه ترسناكه فاشیستییه به‌رانبه‌ر كورد و ئازادیخوازانی ڕه‌خنه‌گری ئه‌و سیستمه، له‌كاردانه‌وه‌ی توند و ده‌مارگیرانه و وێرانكارانه‌ی خۆی به‌رده‌وامبووه. ئه‌م كیانه فاشیستییه، كه له هه‌ناویدا گرێ و فۆبیای كورد و كوردستانی هه‌یه، كورد و كوردستان ئه‌و درز و كه‌لێن و شه‌به‌قه گه‌وره‌یه‌ن، كه سیستمه فاشیستییه‌كه‌ی تورك و ئه‌قڵی فاشیستی سوریایی-عه‌ره‌بی-ئیسلامی ده‌سه‌ڵاته تازه‌كه‌ی دیمه‌شق، له قووڵاییه‌وه ئازارده‌ده‌ن و تووشی هه‌یه‌جان و له‌رزین و كاردانه‌وه‌ی دڕندانه‌یان ئه‌كه‌ن.
ئاڕاسته‌ی تازه‌ی ئایدۆلۆژیا و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئه‌و دیارده‌یه‌یه له سوریاوه به هه‌مان شێوه‌ی تورك و به هه‌مان زمانی فاشیستی خۆحه‌شارده‌ر و فریوده‌ر ده‌ڕوانێته بوونی كوردی و مافه‌كانی. ئه‌و ئاڕاسته‌یه له باشترین ده‌ربڕین و دۆخی ئه‌رێنی خۆیدا، كه به‌شێك له سیاسییه‌كانی كوردیش پاڵپشتییان بۆ ده‌ربڕی له‌باره‌ی مافی كورده‌وه، لێدوانی ئه‌حمه‌دشه‌رع بوو، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی مافی كورد مافێكی یه‌زدانی و ئۆنتۆلۆژی و بوونه‌وی نه‌بێت و، ئه‌و له‌و پێگه بوكه‌ڵه‌یی و برۆكسییه‌ی توركه‌وه به كوردی ڕه‌واببینێت، گووتی كورده‌كان ئیتر سته‌میان لێ ناكرێت. به‌ڵام هه‌موو گوتاری سیاسی و په‌یوه‌ندی و جوڵه‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخانكردووه كورد ئه‌وپه‌ڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیادا هه‌ن خاوه‌ن مافبن، كه نین، نه‌ك ئه‌و ئه‌و مافه ڕه‌وا بوونه‌وی و مرۆڤی و نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و جوگرافیایییه‌ی پێویسته كورد هه‌یبێت. ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین ماف بۆ كورد و وڵاته‌كه‌ی له‌و چوارچێوه سیاسییه‌ی ناوی وڵاتی سوریای لێنراوه ڕازیبوونه به فیدراڵی، یان به هه‌ر فۆرمێكی دیموكراتی، كه گه‌لی ڕۆژاوای كوردستان ده‌یخوازێت به‌و شێوه‌یه‌ی وه‌ك گه‌ل و نه‌ته‌وه به هه‌موو جیاوازییه‌كانییه‌وه ئازادانه ئاماده‌بێت و بژی.
نه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و توركی له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا، كه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك هه‌ڵگری توخمه فاشیستییه‌كانن، به‌تایبه‌ت كاتێك باس دێته سه‌ر پرسی دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاتانه، ئێمه ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی شێتگیرانه‌ی وه‌ها ئه‌بینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خراپه‌ت به‌رانبه‌ر پیرۆزییه‌كی ئاسمان ئه‌نجامدابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ی به توركیا و سوریا و عیراق و ئێران ناوده‌برێن بریتیبن له دیارییه‌كی تایبه‌تی ده‌ستلێنه‌دراوی خودا، كه باسكردن له پارچه‌پارچه‌كردنیان تاوان و گومڕایی بێت. من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نییه جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كورد له‌م دۆخه جیهانی و ناسازگاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نائه‌قڵانی و تێنه‌گه‌یشتووانه داخوازییه‌كانی ڕێكبخات و پێشكه‌شبكات، ئه‌وه‌ی له ئێستادا شیاوی به‌دیهاتنه ئه‌وه‌یه بتوانین له چوارچێوه‌ی خۆڕێكخستنی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندی و سوودبینین له سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا، وڵاتانی ئه‌وروپایی به‌تایبه‌تی و، ئیسرائیلیشدا، به‌دیبهێنین. ئێمه ناتوانین ئه‌و نه‌خۆشی و ئایدۆلۆژیا فاشیستییه به‌رانبه‌ر خۆمان له ئه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كاندا بنبڕ و چاره‌سه‌ربكه‌ین. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی ئه‌بێت ئێمه نه‌توانین ده‌ستبه‌رداری ده‌ردی كوشنده‌ی خۆبه‌كه‌مزانی و پاساوهێنانه‌وه بۆ داگیركه‌ر نه‌بین و، چیتر پاساو بۆ دۆخی ژێرده‌سته‌یی خۆمان سازنه‌كه‌ین به هه‌ر بیانویه‌كی ئایدۆلۆژییه‌وه بێت!؟