ئاواره‌یی و مرۆڤدۆستی و هه‌ڵوێست

ئاواره‌یی و مرۆڤدۆستی و هه‌ڵوێست

 

سەفین هەینی

له کاتێکدا سوریا و به تایبه‌ت ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر بارێکی قورسی ئابووری و ئه‌منی ناسه‌قامگیری ناوچه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆژانه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکه‌وان و و فڕۆکه‌داره‌کانی تورکیا و بۆمبارانی ڕۆژانه‌ی چه‌ته‌کانی داعش و چه‌ته‌ تازه‌کانی سه‌ر به ئوردوغان و هه‌رچی جڕوجانه‌وهر‌ی دژ بە ئازادی و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی ژن و پیا و هه‌ن دەبن بە هه‌ڕه‌شە بۆ سه‌ر دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئه‌و ئازادیه‌ی له ڕۆژائاوادا هه‌یه.

سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار له کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوچه‌کانی شه‌هباو حه‌له‌ب بۆ ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری وه‌ک تاکه شوێنی ئارام هاتەسه‌ربار که ڕۆژانه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ئاوارەیە رووداوی ئاواره‌بوونی ساڵی ١٩٩١ به بیری ئێمه‌ لە باشووری کوردستان دێنێته‌وه‌.

ئه‌وسا ته‌نها نانه‌ڕه‌قه‌یه‌ک چه‌نده به تام بوو تا سکی برسیمان تێربکات و له‌مه‌ترسی مردن که‌میکی تر دورمان بخاته‌وه‌. ئیستا ئه‌م شه‌پۆله له ئاواره‌یی ڕۆژئاوای کوردستان هه‌مان شته. ئه‌وسا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ڕویان له شاخ و داخ و ئێرا ن و سنووره‌کانی تورکیا دەکرد و حکومه‌تی ئێران سنووره‌کانی بۆ خه‌ڵکی ئاواره کرده‌وه و ڕێ ی دا به هاتنی کۆمه‌کی خۆراکیی و به‌تانی و چادر بۆ باشوور. بەڵام حکومه‌تی تورکیا سنووره‌کانی داخست و به زۆریش نه‌ی ده‌کرده‌وه تا له ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا ڕێگه‌ی بەکردنه‌وه‌ی که‌مپی سلۆپی دا. له‌ڕوبارۆکیش خه‌ڵکی ئاوه‌ره له ژێر باران توشی ده‌یان نه‌خۆشی هاتن.

ئیستا دوای ٣٣ ساڵ هه‌مان برێستی و ئاواره‌یی ڕووی له هاوزمان و که‌س و کارمان کردووه له ڕۆژاوا، که‌چی پردنی په‌ڕینه‌وه‌ی سێماڵک هێشتا داخراوه! له باشوور نه‌ک هه‌ر که‌مپینی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کان ناکرێت ته‌نانه‌ت هێشتا پردنی په‌ڕینه‌وه‌ی سێماڵک داخراوه ! ئه‌مه‌ چ ویژدانێکه دەسەڵاتدارانی کوردستان هەیەتی؟ چ بیروباوه‌یکی نامرۆڤانه‌یه پیاده‌ ده‌کرێت؟

به‌ڕاستی ئیستا کاتی هاتنه‌مه‌یدانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی ئازادیخوازو به ویژدانه ده‌ستبکه‌ن به کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک هه‌ر له ‌خۆراکه‌وه بگره تاده‌گاته که‌ره‌سه‌ی خۆگه‌رمکردنه‌وه، چادر و زۆر شتی تر. له وێ ژن و منداڵ، گه‌نج و پیر، نه‌خۆش و په‌ککه‌وته ئێستا پێویستیان به هیمه‌تی ئێمه‌ و ئێوه‌یه.

کاتێک گروپ گروپ کۆده‌بنه‌وه و کۆمه‌کەکان ڕیکده‌خه‌ن، ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش ناچار ده‌بێت پردی سێماڵکان بکاته‌وه‌.

 

zhyanewa
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…