نوسینی: پیتەر ئیڤس
وەرگێرانی:بژار سەردار
چاپتەری یەکەم
زمان و تیۆری کۆمەڵایەتی:
پێچدانەوە جۆربەجۆرەکانی زمانناسی
ئەم چاپتەرە سەرنج لێدانێکی گشتیی سەبارەتبە هەرە کاریگەرترینی شێوازەکارەکانی زمان کە تاکو ئاستێکی باڵا تیۆری کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەلتوریانەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەش پێکیهێناوە دەخاتەڕوو. بەسەرهاتە سەرتاسەریەکانی هەرکامێک لە بیرمەندان یان بزوتنەوە دیاریکردراوەکان کە گفتوگۆیان لەبارەوە کراون هەر خۆی لەخۆیاندا چەندین پەڕتوک بەرهەم دەهێنن.لێردا ئامانج بریتیە لە دابینکردنی بەرخانێک (background)ـێکی تیۆریانە و نێودەق (context)ـیانە بۆ بۆچوونەکانی گرامچی لەبارەی زمانەوە. ئەم چوارچێوەیە هەڵدەستێت بە دامەزراندنی بناغەیەک بۆ بەرواردکاری تێڕوانین لە چڵۆنایەتی بەکارهاوردنی گرامچیی بۆ زمان لەهەناوی شیکاری سیاسیانە و بەتایبەت لە برەودان بە چەمکی هەژموونگەراییدا. پاش بڕێکی کەم لە بگرەوبەردەی نەخشی گۆڕانکاریەکانی زمان لە کۆمەڵگەدا، ئەم چاپتەرە پوختەیەک لەبارەی بیرۆکە ناوەندیەکانی زمانناسی سویسری (فێردیناند دێ سوسێ- Ferdinand de Saussure)[١٨٥٧-١٩١٣] کە دامەزرێنەری زمانناسی بونیادگەرانەیە دەخاتە بەردەست. لەخۆگرتنی بیرۆکەکانی سوسێ چ لە مرۆناسین (anthropology)
یان زانستە مرۆییەکانی دیکەدا هەمیشە پێیان دەگوترێت (پێچلێدانەوە زمانناسیەکان). وەک لەوەی لە ژێرێ ڕا شرۆڤە دەکرێت، لە دەمێکدا ئەم ناولێنانە چەندین ئاڕاستەگریی لە چنگ دەگرێت، هەروەها دەکارێت هەتا ئەو ئەندازەیە ئاسۆکە بشارێتەوە کە لەگەڵیدا ئەم کاریگەریە وەکو “پێچدانەوەیەکی بونیادیانە”، (واتە، وەکو ڕێبازێکی دیاریکردراو بۆ زمان) زیاتر لەوەی کە وەرچەرخانێک بێت بەرەو خودی زمان خۆی چاوی دەخرێتەسەر.پاشئەوەی ئەوەی دایەبەر تێبینی کردن کە چۆن بونیادگەراییەکەی سوسێ لە زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا ،”پێچدانەوەی زمانناسیانە” لە فەلسەفەدا، وە بەتایبەتیش شوێندەستی (لویدڤیگ ڤیتگنشتاین- Ludwig Wittgenstein) [١٨٨٩-١٩٥٣]لەبەرچاوان گیراوە. چاپتەرەکە بە وردبینیەکی کورتەوە لە پەیوەندییە مەتەڵییەکانی نێوان مارکسیزم و زمان کۆتایی دێت.
زمان و بەرهەمهێنان و سیاسەت لە سەدەی بیستەمدا
گەورەترین پرسیار کە بۆچی بیرۆکەکان سەبارەتبە زمان لە سەتەی بیستەمدا هێندە بۆ تیۆری کۆمەڵایەتی و فەلسەفە ناوەندیانە بوون، پرسیارێکی سەرنجڕاکێشە کە تەنیا لێرەدا دەتوانین خۆمانی لێبدەین. ئەوە کارێکی هەرەپێویستە ئەم لایەنەی مێژووی هزریانە بخرێتە چوارچێوە کۆمەڵایەتی،ئابووری و مێژوویەکەی خۆیەوە. لە نیوەی سەتەی نۆزدەیەمدا ک.مارکس فەلسەفەی ئەڵمانیی کە تا بینەقاقای لە جیهانێک لە وشە و بیرۆکەگەلێکی لەوجۆرە تەژیبوو لەگەڵیدا جیهانی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنان لەنێو کارگەکاندا فەرامۆش کردبوو دایەبەر ڕەخنە لێگرتن.مارکس تێبینی ئەوەی خستەڕوو کە فەلسەفەکە ڕوو لەوە دەکات ببێتە ژێردەستەی بیرکردنەوە (داماڵێندراوەواتا- مجرد-abstract)ـکان و هیچ گرنگیەکی ئەوتۆی نەداوە بە بارودۆخە کۆمەڵایەتی و ئابوریە گرنگەکان و ئەو گۆڕانکاریە گرنگانەی هاوشان لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازیدا دێنە ڕوودان.بەڵام سەتەی بیستەم ئاڕاسەتەگەلێکی لە پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی ئابوریانە و ئەو بەرهەمانەی بەخۆیەوە دیت کە لەلایەکەوە بوون بەهۆی داخورانی چیی ناکۆکی لەنێوان جیهانی بیرۆکان و درکاندنی وشە و زمان، هەروەها چیی لە کاری دەستی،جەستەیی و شمەکدا لەلایەکەی دیکەدا هەیە لێکەوتەوە. ئەمجۆرە لە داخوران بەو شێوەیەی کە مارکس هیوای بۆ دەخواست نەهاتە ڕوودان، لەبەرئەوەی بەرخۆدانی پڕۆلیتاریی لە زاڵبوون بەسەر ڕوودانی نامۆبوونێتی لە کاری دەستیدا هاوکار بوو.بەڵکو لەوەش زیاتر، گۆڕانکاریگەلێکی ڕیشەییانە لە سروشتی کاڵا گرنگەکاندا لەگۆڕێدا هەبوون، وە بەتایبەتیش گۆڕانکاریەکان لە پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی سەرجەم کاڵاکاندا، ئەوانەی کە دەرئەنجامی تەکنۆلۆجیای کۆمپیوتر بوون، وە زۆربوونی هۆیەکانی گواستنەوە لەسەرتاسەری جیهاندا، هەروەها بە جیهانیکردنی زۆرێک لە بازاڕەکان (هەروەک مارکس مشتومڕی لەبارەوە کردبوو، ئەمە لەتوانادا هەبوو کە پێشبینی بکردرێت، چونکە سەرمایەداری پێویستی بە بەرەوپێشچوونێکی بەردەوام هەیە). گۆڕانکاریەکان لە پڕۆسەکانی بەرهەمهێناندا لەوانەش (بۆنموونە نەوەک گشتاندن) داهێنانە تەکنۆلۆجیەکانی وەک ئەلەکترۆنیات و کۆمپیۆتەراندن جیاوازی نێوان کاری دەستیی و چالاکیی هزریانەی کاڵدەکردەوە. کۆتایی سەتەی بیستەم (جەنجاڵە کارخانە-sweatshop )ـگەلێکی چەوسێنەری کرێکارانی بەخۆیەوە دیت وەک ئەو کارگانەی بۆ کرێکارانی دوورەوڵاتن کە بەرهەمەکانیان تەنا بریتین لە مۆڵکردنی (پێدراوە زانیاری-data) لەنێو سیستمی کۆمپیوتەر. بەجێبەجێکردنی تەکنۆلۆجیا زۆرێک لە پیشەکان هەڵوەشێندرانەوە.بۆنموونە، بڕێکی زۆر لەوانەی لە چێشتخانەکاندا وەک خواردن ئامادەکار کاریان دەکرد لەبری ئەوە خواردپەزی کارامە بوونبە پێچەرەوەی بێرگەری نەشارەزا و خوارترین ئاستی حەقدەست وەردەگرن. پڕۆسەکانی کارکردن لە خواردنگە خێرادەستەکاندا کاری خۆیان وەک هێڵەکانی کۆکردنەوە لێکردووە، تیایاندا تەکنۆلۆجێا لەبری زیاترکردنی شارەزایی بۆ کۆنترۆلکردنی هێزی کار بەکاردەهێندرێت.
بۆ خستنەڕووی نموونەیەکی تەواو جیاوازتر، جووتێک پێڵاوی وەرزشی ڕاکردن کە لەهەمان کارگەدا دێنە بەرهەمهێنان دەشێت ٥ هێندە جیاوازی لە نرخیاندا هەبێت ئەگەر دانەیەکیان بەناوی براندی (نایک-Nike)ــەوە بێت و ئەوی دیکەیان نایک نەبێت.خودی براندی پێڵاوی نایک بەرهەمی چەندین کرێکاری لە ژماردن نەهاتوون لە کۆمپانیاکانی بانگەشە بۆکاریی.بەڵام ئەوەی ئێمە دەیکڕین بریتی نییە لە تایبەتمەندیە فیزیکیەکانی سیمبۆڵی نایک، بەڵکو کاریگەری هێمایی و واتاکەیەتی.گەلێک لەو کرێکانەی ئەم واتەیەیان بەرهەمهێناوە، لەنێویشیاندا سکرتێرەکان و کارگەرانی ژووری پۆست، بەجۆرێک دەچەوسێندرێنەوە کە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی نییە لەچاو چینە کرێکاریە پیشەسازی و پڕۆلیتاریایەکەی مارکس.وە زۆربەی کاتیش بڕێکی هەرە کەمیان هەیە بەسەر دەسەڵاتەوە لەبارەی چۆنییەتی کارکردنیان و دەکەونە بەر بەزەیی ئەو خاوەنکارانەی کە کرێیان لێیان دەستدەکەوێت.ئەوەش لەگەڵ چەندین لایەنی گرنگدا دەگونجێت، ئەگەرچی هەمووشیان نەبێت، لەگەڵ وەسفەکەی مارکس بۆ پڕۆلیتاریا کە بریتین لەو کەسانەی خاوەندارێتی لە هۆیەکانی بەرهەمهێنان ناکەن، بەوجۆرەش بۆ زیندوومانەوە ناچارن هێزی کارکردنیان بفرۆشن. هاوشان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت “بە مێینەکردن”ـی کارە نوسینگەییەکان و زۆرێک لەو پیشانەی کە پشت بە کاراماییە زمانییەکان دەبەستن، وەک وانەبێژیی، ئیدی هەروا سادە نابێتە شتێکی پەسندکراو چالاکی جەستەیی لەسەر سەکۆی کارخانەدا دابەش بکردرێتە سەر ئەوەی کە چالاکیەکی وزەپڕوکێنەرە و ئامادە بە چەوساندنەوەیە بەرانبەر بە چالاکیەکی هزریانە لە ژووری نوسینگە یان پۆلێکی وانە گوتنەوەدا، وەکئەوەی لەسروشتیدا شتێکی خوێندنەوە بۆکردراو و ئاستبەرز و نەچەوسێنەرانە بێت.
لەسەرووی ئەم گۆڕانکاریانەشەوە لە پرۆسەگەلی بەرهەمهینانێک کە پەیوەندی بەکارهاوردنی زمان و چالاکیی جەستەییانەی ئاڵۆزتر دەکرد، لەگەڵیدا پرسی ئایدیۆلۆجیا لە پەرەسەندنی کۆمەڵگە دیمۆکراتیکەکاندا زمانی خستە نێو چەقێکی گرنگەوە.لەدرێژە پرەپێدانی چەمکەکەی سەبارەتبە هەژموون، گرامچیی ڕوبەڕووی دیمۆکراتیەتی جەماوەریانە بووەوە، لەوانەش ئەو پارتە جەماوەریانەی، کە لە سەردەمی ئەودا هێشتە تازەکار بوون.هەر لەکاتی مردنیەوە دیاردە دیمۆکراتیەکە لەسەر نواندنی فرەدان بە هەڵبژاردن و ڕەوایەتی بەخشن بە دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر بنچینەی سیاسەتی جەماوەریانە بەردەوامبوو.لە سەتەیەکدا کە چوونەسەر دەسەڵاتی هەریەک لە ئەدۆف هیتلەر و بیبیتۆ موسولینی بەخۆیەوە دیت، وە هەریەکێکیان لەنێو ئەو کۆمەڵگانەی کە دیمۆکراتیک بوون لە پشتیوانیەکی مەزن بەهرەدار بوون، پرسی ئایدیۆلۆجی گرنگیەکی فرەی وەرگرت.وە لەبەرئەوەی زۆرێک حکومەتە دیمۆکراتیکەکان بەشێوەیەکی فەرمیی لانی کەم بۆ سەرجەم هاونیشتمانیەکانی بەردەستە (لەسەروو تەمەنێکی دیاریکردراوەوە)، ئەوا بەردەوامێتی ئەو بازنە دەستەبژێرانە داخراوانەی کە زاڵن بەسەر دەسەڵاتی ئابووری و سیاسیانەدا ڕاسینەیەکی نکوڵی هەڵنەگر پێکدەهێنێت، وە هەندێکجاریش وا دەردەکەوێت لە شرۆڤە نەهاتوو بێت.بیرۆکەکانی گرامچیی بۆ زۆرێک لەو کەسانەی هەوڵیاندا چلۆنایەتی کارکردنی دەسەڵات لەنێو ئەم کۆمەڵگە دیمۆکراتیکاندا شیبکەنەوە بەسوود بوو.بیرۆکەی ئەو لەبارەی هەژموونەوە دەستوپەنجە لەگەڵ بڕێک لەو دیاردانەی کە چەمکی ئایدیۆلۆجیادا نەرمدەکات بەڵام شتێک دەخاتەسەر ئایدیۆلۆجیا کە بریتیە لە قووڵکردنەوەی سەرنج لەسەر دامەزراوە و کردە ڕۆژانەییەکان و هەروەها بیرۆکە وسیستمە باوەڕیەکان.
بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەرهەڵدانی دەوڵەتە نەتەوەییە ئوروپایەکان لە سەتەی نۆزدەدا، مرۆ ناکارێت بیر لە پەرەسەندنەکانی دیمۆکراسیەت لەپەیوەندیان بە زمان و ئایدیۆلۆجیەتەوە لە سەتەی بیستەمدا بکاتەوە.ئەو سەتەیە یەکگرتنەوەی سیاسیانەیڕاستەقینەی هەریەک لەئەڵمانیا و ئیتاڵیای بەخۆیەوە دیت.پێشتر دەوڵەتە نەتەوەییەکان،فەرەنس، بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا دەستیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژە مەزنەکان کرد کە ئامانج لێیان بریتیبوون لە یەکگرتنەوەی دانیشتوانیان لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریانەوە، لەنێویشیاندا[یەکگرتووی زمان]، سیستمەکانی فێرکردنی نیشتیمانی، هەروەها تۆڕەکانی گواستنەوە و پەیوەندیگرتن.هەموو ئەوە لە پێکگەیشتنی دەوڵەتی سیاسی لەگەڵ میللەتی کەلتوریدا بەشداربوو، جاروبار زۆر چالاکانە، هەندێکجار کەمتر.وە هەرچەندە هاوکێشە سادەکەی نێوان دەوڵەتی نەتەوەیی و زمان بەدەگمەن سەرکەوتوو دەبوو، وەلی ئەو نەخشەی سیاسەتە پەیوەندیدارەکان بە زمانەوە لە بونیادنانی میللەتدا خاڵی هەرە جیاکەرەوەی ئوروپای سەتەی نۆزدە بوو.
سەتەی بیستەم بڵاوبوونەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر شێوازی ئوروپیانەی لە سەرتاسەری جیهاندا بەخۆیەوە دیت.بەڵام هەروەها گەواهیدەرێک بوو لەسەر لێکترازانی ئەو گریمانەبۆکراوانەی کە دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر دروست دەکردرێت.هەنووکە ڕوبەڕووی گەلێک لەو پرسیارانە دەبینەوە کە زۆرانجار گفتوگۆیان بە ناونیشانی “بەجیهانیکردن-‘globalization’”لەسەر دەکردرێت.کەواتە ئایە هێشتە دەوڵەتی نەتەوەیی دەکارێت کاریگەریەکی گرنگی ئەوتۆ دروستبکات لەسەر ژیانکرنی هاونیشتیمانیەکانی لەبەرنبەر بە کۆمپانی فرە نەتەوە، بازاڕانی پشکە جیهانیەکان، ئاڕاستەگرتنە جیهانیەکان لە بەرهەمهێنان و بەکاربردندا.ئایە ڕۆڵی دەوڵەتانی نافەرمیی وەک (ئێرلاندی باکوور)،(سکۆتلاند)،(کیپیک-Quebec)،(باسک-Basques)،(ئینویت-Inuit)،(کری-Cree)،(مۆهۆک-Mohawk)،(ماوری-Māori) و (لاپس-Laps) چیدەبێت؟ لە جوڵانەوەی ” تەنها بە ئینگلیزی “ـی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکادا، وە بەکاربردنی ڕوو لەسەری زمانی ئینگلیزی لەلایەن دەستەیەکی بژاردەی جیهانیەوە و شکستیی سەرتاپایانەی بوونبە بە یەک دەوڵەتی نەتەوایەتی و یەک زمانی نەتەوەییانەدا، نەخشی زمانە نیشتمانیەکان یان گشتیەکان لە کۆمەڵگە دیمۆکراتیکەکاندا چیی دەبێت؟ لەم جۆرە پرسیارانەی ئەمڕۆکە بەرەو ڕوومان دەبنەوە ڕیشەیان لەو (ڕەوشە بزاوتن-dynamic)ـانەی زمان و کۆمەڵگەیەکدا داکوتاوە کە گرامچیی لە ئیتالیادا لەنێوان ساڵانی ١٩١١ و ١٩٣٧دەستوپەنجەی لەگەڵیدا نەرمدەکرد. لەبەر ئەم هۆیانەش، بۆ تێگەیشتن لە نوسینەکانی گرامچیی دەربارەی هەژموون و توانست لە بەکارهێنانیدا بۆ شیکردنەوە و هەستان بە ئەنجامدانی کار لە جیهانەکەماندا، باشترین کار بریتیە لە هۆش چڕکردنەوە سەبارتبە تیۆرەکەی گرامچیی لەبارەی زمانەوە. هەنگاوی یەکەم لەم کردارەدا سەرنجلێدانێکی کورتی گشتگیرە بۆ چەندین ئاڕاستەگرتنی هزریانە جودایانەی کە هەموویان لەیەک کاتدا ناوی “پێچدانەوەی زاماناس”ـیانە.
چەندینە “پێچدانەوەی زمانناس”ـیانە