سلام مارف /
هەموو دوێنێ، ته‌قریبه‌ن له دوا نیوه‌ڕۆ به دواوه كاته‌كانی ناو به‌رلینم بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانی یه‌كی ئایار ته‌رخانكرد. یه‌ك كاتژمێر پێش خۆپیشاندانه‌كه له‌و ناوه بووم، بۆم مه‌به‌ست بوو تێبگه‌م كه چۆن ده‌ستپێده‌كات و چۆن كۆتایی دێت. به‌شداربووان كێن و دروشمه‌كانیان چین، هه‌ڵسوكه‌وتی رێبوارانی ئه‌و ناوە چۆن ده‌بێت، له هه‌موویشی گرنگتر هه‌وڵم ئه‌دا سه‌رنج بخه‌مه سه‌ر كاردانه‌وه‌ی پۆلیس و گروپه نازییه‌كان.
به‌شداربووان
خۆپیشاندانه‌كه له رووی به‌شدارییه‌وه، گه‌وره و به‌رچاو بوو. چه‌په‌كان به نزیكه‌ی 20 بۆ 25 هه‌زار ئاماژه‌یان پێدا، كه من پێم وایه ئه‌م ژماره‌یه له راستییه‌وه نزیكه. به‌ڵام پۆلیس ئه‌م ژماره‌یه‌ی بۆ 11 هه‌زار و 600 كه‌س دانا. ژماره ورد و ده‌قیقه‌كه‌ی پۆلیس كه‌مێك كۆمیدییه، ره‌نگ بێت ئه‌وان مه‌به‌ستیان له خۆیان بێت كه به‌ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌وه كۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن. له وانه‌یه بوونی ژماره‌یه‌كی له‌و جۆره بۆ ناو شارێكی پڕدانیشتوانی به‌رلین زۆر مایه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌بێت، به‌ڵام خاڵی سه‌رنجڕانكێش ئه‌وه بوو، كه زۆربه‌ی به‌شداربووان له نه‌وه‌ی گه‌نج بوون و به‌سه‌ر گروپی جۆراوجۆردا دابه‌ش ده‌بوون. نزیكه‌ی 90% به‌شداربووان له 35 ساڵی كه‌متر بوون. ئه‌مه خاڵێك بوو سه‌رنجی منی راده‌كێشا و هه‌وڵم ئه‌دا به‌شێوه‌ی جیاحیا تێكه‌ڵا به گروپه‌كان ببم و له‌وه تێبگه‌م كه پاڵنه‌ری ئه‌م ئاماده‌ییه چییه.
گوتاری دژه جوو یان پرسی فه‌له‌ستین
گوتاری دژه ئیسرائیلی یان پرۆ فه‌له‌ستینی، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێم ده‌كرد كه به‌ته‌واوی باڵ بكێشت به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كاندا، گوتارێكی لاوه‌كی بوو. به‌ده‌ر له كۆمه‌ڵێك شیعار و به‌شداری فه‌له‌ستینییه‌كان خۆیان، گوتارێك نه‌بوو كه سیمای ئایار داپۆشێت. هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل زیاتر نه‌بوون له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌ردۆگان، ستایشی فه‌له‌ستینییه‌كان زۆر زیاتر نه‌بوو له ستایشی رۆژاڤا و شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی. جیاوازییه‌كه ئه‌وه بوو، فه‌له‌ستینییه‌كان زۆر جار گوێیان به ریتمی شیعاره‌كان نه‌ده‌دا و به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیان، مه‌یلێكی زۆرتریان بۆ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه ده‌رده‌بڕی. به كورتی، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی به‌شداری كورده‌كان هێنده‌ی به‌شداری فه‌له‌ستینییه‌كان بووایه، ده‌كرا گوتاری پشتیوانی له كێشه‌كه‌ی زیاتر ده‌ربكه‌وتایه. بۆ نوكته نایڵێم، به‌شێكی زۆری خه‌باتكاره كورده‌كانمان ئه‌و رۆژه گه‌رم و گوڕه‌یان له‌كیس خۆیان نه‌دا و به بیره‌وه چووبوونه سه‌ر ده‌ریا!
جه‌رائه‌ت و وه‌ستانه‌وه
ناكرێت ئه‌و چاوقایمییه‌ی گه‌نجان له‌به‌ر چاو نه‌گرین، كه به‌رامبه‌ر به پۆلیس و به گروپه راستڕه‌وه‌كان ده‌یانواند. سێ نموونه سه‌رنجی راكێشام. یه‌كه‌م گروپێكی كچ خه‌ریكی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك راسیست بوون كه خزابوونه ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و هه‌رایان دروست ده‌كرد. دووه‌م، چه‌ند جارێك پۆلیس ده‌یویست ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێت و به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داده‌نا، به‌ڵام خۆپیشاندەران به فشارێكی زۆر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یان به پۆلیس لاده‌برد و به ئاشكرا به پۆلیسه‌كانیان ده‌گووت ئێوه فاشیستن. سێیه‌م، له باڵكۆنه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه كابرایه‌ك ئاڵایه‌كی سه‌رده‌می ئیمپراتۆری، كه ئاڵای دڵخوازی نازییه‌كانه، به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌شه‌كانده‌وه. به‌ڵام له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌وه ته‌رقه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كرا‌و، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێكرا ئاڵاكه‌ی بپێچێته‌وه و ڕابكاته ژووره‌وه. پێكه‌نینی پۆلیسه‌كان به‌و دیمه‌نه له خودی دیمه‌كه‌نه سه‌رنج راكێشتر بوو.
به‌شێكی زۆری گه‌نجان، وه‌ك تیمی دژه‌ی فاشیستی به جل و به‌رگێكی هاوشێوه، سه‌راپا ره‌ش و ده‌مامك سوور بوونه نیشانه‌یه‌كی به‌رچاوی ئاماده‌یی خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر په‌لامارێك كه له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه بكرێته سه‌ریان.
ئایار و چینی كرێكار
ره‌نگه قسه‌كردن له‌وه‌ی ئایا ئایار هی چینی كرێكاره یان هی چه‌په‌كان، ته‌نیا جه‌ده‌لێكی ئه‌ڵمانی نه‌بێت. جیهانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی ته‌قلیدی وه‌ك سه‌ده‌یه‌ك یان نیو سه‌ده له‌مه‌وپێشی نه‌ماوه. ئه‌مه پرسێكی تیۆرییه و ده‌ركرێت وه‌ك تیۆر لێی بكۆڵرێته‌وه.
من ده‌مبینی ژماره‌ی به‌شداربووان به زۆری گه‌نج بوون كه تاوناتاوێك هاواریان ده‌كرد: گه‌نجان ئایینده‌ی سۆسیالیزمن. راستییه‌كه‌ی بۆ من ئاسان نه‌بوو، بزانم پێگه‌ی چینایه‌تی ئه‌م گه‌نجانه له كوێوه هاتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیمێكی گه‌نج به جلوبه‌رگی په‌رستارییه‌وه فلایه‌ریان بۆ ڕۆژی په‌رستارانی جیهانی دابه‌ش ده‌كرد، جگه له هه‌ندێك گروپ بە هێله‌كی تایبه‌تەوە كه ئاماژه بوو بۆ كار یان پیشه‌ی دیاریكراو. من رێبوارێك بووم و پێم وایه ئه‌م ئه‌ركی براده‌رانی ئه‌وێیه وه‌ڵام به‌و پرسیاره بده‌نه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك ماركس وتوویه‌تی، ململانێی چینایه‌تی فۆرمی جیاواز، ئاشكرا و نهێنی هه‌یه، ناكرێت سه‌رپێیانه له‌م باره‌وه قسه بكه‌ین.
به‌ڵام ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم، ده‌كرێت له هه‌ندێك بارودۆخی ناشۆڕشگێڕیدا، بزاوته چینایه‌تییه‌كان فۆرمی تر له خۆ بگرن. بزاوتی گه‌نجانی به‌رلین، ئه‌گه‌ر به‌رچاوروونییه‌كی باشی هه‌بێت، ده‌كرێت مایه‌ی ئومێدێكی گه‌وره بێت به‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جارێكی تر بۆ راست و راستی توندڕه‌و فه‌راهه‌م نه‌كرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه، هێشتا سه‌رنجێكی سه‌رپێی كه‌سێكی ڕێبواری ناو ڕووداوێكی سه‌رشه‌قامه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت ڕۆژێك وردتر له‌م باره‌وه قسه بكه‌ین
————-
تێبینی: ئەم بابەتە لە والی سلام مارف لە فەیسبوک وەرگیراوە..