کۆنگرەی رۆژنامەوانی کۆمیتەی ١ی ئایار، بەبۆنەی رۆژی سەلامەتی شوێنی کار
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٨/٤ رۆژی جیهانی سەلامەتی شوێنی کار، کۆمیتەی ١ی ئایار لە سلیمانی، کاتژمێر ٤ی عەسر، لەهۆڵی وێستگە نیوس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست بەئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن.
سەرەتا لەلایەن شاباز محمود ئاماری قوربانیانی رووداوەکانی شوێنی کار، لەماوەی ٥ مانگی ئەمساڵی ٢٠٢٤ خرایەڕوو، کە لەراستیدا تەنها ئەوانەی تێدا ئامارکراوە کە ژیانیان لەدەستداوەو کرێکارانی بواری کشتوکاڵی و باخداری و نەخۆشخانەکانی لەخۆنەگرتووە کە بەهۆی کارەکانیانەوە بریندار بوون یان نەخۆش کەوتوون.
دواتر یاداشتنامەی کۆمیتەی ١ی ئایار لەلایەن نەوزاد بابان خوێندرایەوە و بانگەوازی کۆمیتەی ١ی ئایار، بۆ رێپێوانی چوارشەممە رێکەوتی ١/٥، لەلایەن شەیدا مەعروف پێشکەشکراو عوسمان زیندانی وەڵامی پرسیارەکانی راگەیاندنەکانی دایەوە.
دواتر کۆمیتەی ١ی ئایار چەپکە گوڵی رێزلێنانیان لەسەر پەیکەری کرێکاری قوربانی لەناو پارکی ئازادی دانا.
Aئامارەکانی گیان لەدەستدانی کرێکاران به شی ئاماری دەنگی کریکار سالانه ژمارەی قوربانیانی شوینی کار رادەگەیەنێت ناماری ١-١-٢٠٢٤ هەتا ٢٨-٤-٢٠٢٤ بەم شیوەیەی خوارەوەیە: خەتەرناکی دۆخی کریکاران لەنەبوونی مەرجه کانی سەلامەتی شوینی کارو نەبوونیئئ پیداویستیەکانی خۆپاریزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامه تی لەلایه ن کومپانیا و خاوەنکارو….. تاد، هه موو ئەمانه و چەندین هوکارگەلی تر وایکردووه ریژەکان رۆژ به رۆژ بەرەو زیاتر و زیاتر بچیته سەرەوه. ئەمەی که له خوارەوه رایدەگەیەنین ناماری کوردستانی عیراقه به گشتی. له داتا و زانیارییەکانی خوارەوەدا ژماره ی قوربانیانی شارەکان و هوکارەکانی لەگه ل ووردەکارییەکاندا دەبینن کوی گشتی گیان له ده ستدان له كوردستان ۲۰ قوربانی ١٩ له قوربانيەكان له هەریمی كوردستان بووه له سليماني ٨ قوربانی له هەولير ٩ قوربانی له دهوک ۲ قوربانی له کەرکوک و ناوچه کیشه له سەرەکانیش ۱ قوربانی له هەرێمی کوردستان ۱۹ قوربانی هوکارەکانی گیان لەدەستدان به م شیوەیه ی لای خوارەوەیه: قورباني دارمان ١ قوربانی قوربانی کارەبا گرتن ٧ قوربانی کەوتنه خوارەوە ٥ قوربانی بوون بەژیر مەکائین و نامیرەکانی کارکردنەوه ٦ قوربانی خوێنبەربوون ۱ قوربانی جیگای وەبیرهینانەوەیە سالی ٢٠٢٣ له کور دستان ۷۲ کریکار گیانیان له ده ستداوه هەرێمی کودستان ٥٢ کرێکارو ناوچه کیشه لەسەرەکانی کوردستان ۲۱ کریکار گیانیان له دەستداوه به شی ئاماری روژنامه ی ده نگی کریکار
نیسانی ٢٠٢٤
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *