ڕێگە مەدەن بەرامبەر ئەوەی لە غەزە ئەگوزەرێ بێ هەڵوێستتان بکەن

کیتلین جانستون /

یەکێک لەو هۆکارانەی کە بە شیعر و پەخشان دەربارەی ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێ هەڵوێست وەردەگرم، زۆر سادە ئەوەیە کە بۆ ئەوەی دەرباز بم لەو وەحشیگەریەی کە هەر ڕۆژ و مانگ بەمانگ لەوێ ڕووئەدات و داماو و بێهەڵوێستیشی کردم. بەڵام زۆر گرنگە کە ئەم کارە نەکەین.
زۆر ئاسانە بکەوینە ژێر کاریگەری و درۆ و تاوانەکانی هەر ڕۆژە بسپێرین بە ڕۆژێکی تر، تا کاتێک ئەم تاوانەنە وەک پەڵەیەکی خۆڵەمێشی بێ شکڵ بچێتە پەراوێزی بیرکردنەوەکانمان. ڕاپۆرتەکان دەربارەی درۆنەکانی لەشکری ئیسرائیل کە بە قیژوهوڕ ژنان و مناڵان لە پەناگاکانیان دەردەپەڕێنی و دواییش بەر ڕێژنەی گولـلەیان دەدەن، یان کاربەدەستانی ئیسرائیلی زۆر شێوەیەکی پێکەنینهێنەر دەڵێن کە نەیاندەزانی تەقاندنەوەی یەک کونسوڵگەری پڕ لە ئەفسەرانی لەشکری ئێران، دەبێتە هۆی بڕیاری قورسبوونەوەی جەنگ لای بەرامبەر، ئەم باسانە ڕۆژانەن و هەر بۆ ئەوەشی وەسوەسەمان بۆ درووستنەبێ، زۆر بیری لێناکەینەوە و گرنگی پێنادەین.
ئەوەش ڕێکەوت نییە کە هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئەم وەسوەسەیە دەبینەوە. لە ڕۆژی یەکەمەوە ئیسرائیلیەکان بە دڵڕەقیەکی سەرسوڕهێنەرەوە، نکوڵیلێکردنەکانیان کە پێکەنین هێنەرن و گێرانەوە پڕ شۆروشەوقەکانی لایەنێک یان لایەنێکی تری ئیسرائیل، ئەمانەش بە پشتیوانی بەهێزی گشت هێزەکانی ئیمپراتۆری ڕۆژئاوا و خستنەگەڕی دەستگا زۆر بەهێزەکانیان بۆ ئەو مەبەستە، ڕای گشتیاین بەرەو لای خۆیان ڕاکێشاوە. ڕۆژانە ڕووبەڕووی دڵڕەقیەکی تازە دەبینەوە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕوونکردنەوە تازەکانی ڕژێمی ئیسرائیل، کە ڕادەبوێرێت بە هەستە ڕاستەقینەکانی ئێمە، بۆ نموونە ” ههههه ئێمە بووین ئەو کارەمان ئەنجامدا؟ کێ ئاگای لێیەتی؟ نەخێر، ئێمە نەبووین! ئەگەر ئێمەش بووبێتین، کارێکی باشمان کردووە!” هەموو ئەمانە شانبەشانی لێدوانە ناڕۆشن و بێماناکانی لێپرسراوانی ڕۆژئاوا کە پێویستیمان بە زانیاری زیاترە دەربارەی فڵان کوشتاری ڕۆژانە و پێشنیار دەکەن لەشکری ئیسرائیل خۆیان لێکۆڵینەوە بکەن دەربارەی کوشتارەکە، بۆ ئەوەی تێبگەن چی ڕوویداوە. ئەشبینین و ئەبیستین کە چ ئەنەرژیەک سەرف ئەکەن بۆ ئەوەی ڕاشکاوانە نکۆڵی بکەن لەوەی کە ئیسرائیل هەرگیز نەخۆشخانەکان بۆردوومان ناکات، هەر دوای ماوەیەکیش ئەم لێپرسراوانە ڕایدەگەیەنن کە زۆر باشە ئیسرائیل هەر نەخۆشخانەیەک وێران بکات.
ئەم بارودۆخە ئەتوانێ هێزت لێببڕێت ئەگەر ڕێگە بدەیت ئەم درۆ و تاوانانە بەسەرتا تێپەڕێت. لەخۆگرتنی ئەو هەموو تاوان و لێدانە سیستماتیکانە بۆ بیر و دڵ زۆر زەحمەتە، بەتایبەتی ئەگەر هوشیار نەبین بەوەی کە ئەم کارانە بە عەمدی و ئامانجێکی تایبەت ئەنجام دەدرێت. هەرچی زیاتر بتوانن خەڵکی ڕۆژئاوا لە باری ڕەوانیەوە باوەڕپێبێنن کە دەست لەسەر دەست دابنێن و ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات وەک “ڕووداوە ناخۆشەکانی دنیایە کە نامانەوێ بیری لێبکەینەوە” ببینن، بۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانە ئیمپریالیستیەکانیان ئاسانترە کە تاوانی وەحشیانەی بەردەوام ئەنجام بدەن.
لەبەر ئەوە هەر کارێکم لەدەست بێت دەیکەم بۆ ئەوەی ڕاستیەکانی ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات ئاشکرا بکەم، نەک تەنها لەبەر ڕاستی بابەتی، بەڵکو لە ڕوانگەی سۆزداری، ترس و ڕەنجەوە. ئەم هاودڵییە قوڵەش بۆ موسیبەتەکانی هاوچەشنەکانمان ئەتوانێ وامان لێبکات کە لەباری کرداریەوە هەڵوێست وەرگرین و بەرەو گۆڕانکاری واقعی فشار بێنین.
ڕێگا مەدەن ئەم ئەحمەقانە لەبەرامبەر ئەو تاوانانە بێ هەڵوێست و بێ هەستتان بکەن. ئاشکرایە کە ئەوان چ سوودێک دەبەن لەوەی بمانگەیەنن بەو بێ هەستییە. کەواتە ملیان پێ مەدەن و باوەڕیان پێمەکەن. دڵنیا بن کە ئەوان شکست ئەخۆن، لایەنی کەم لە بەرامبەر یەک کەسدا کە مل بە درۆکانیان نادات، هەر کارێکتان لەدەست دێت ئەنجامی بەن بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە لەبەرامبەر ئەوانی تریشدا بەهەمان شێوە شکست ئەخۆن.
نابێت لە بەرامبەر ئەم جۆرە تاوانانە بێ هەڵوێست بین. نابێت بتوانین لەبەرامبەر بنەبڕکردنی گەلاندا خەیاڵمان ئاسودە بێت. ئەمە سروشتی و ڕاست نییە. ئەم تاوان و کابووسانەی دەستی بەشەر دەبێ ئازارمان بدات.
ڕێگە مەدەن ئەم بێهەستییە دامانگرێت. هەستەکانمان بۆ هەستپێکردن درووست بوون. خەم و خەفەت دەبێ دامانگرێت. هەست بەتوڕەیی بکەن، هەست بە ئازار بکەن. لێگەڕێن ئەو هەستانە بگات پێمان و چیمان پێدەڵێت با بیڵێت، ڕێک وەک منداڵێک کاتێک باسی ترس و برینەکانی دەکات بۆمان، گوێی لێبگرین، بینووسینەوە، بیخوێنینەوە، وێنەی بکێشین، سەمای پێبکەین، هاواری لێبکەین، ئەو هەستانە وەک بەردێک بەرەو ڕووبار فڕێ بدەین، هەر کارێکتان لەدەست دێت بیکەن تا ئەو هەست و هەڵوێستانە ڕۆشنتر پیشانی دنیا بدەیت. لێگەڕێن ئەو هەستانە بە ناخمانا تێپەڕێ، بۆ ئەوەی پڕاوپڕ هەستی پێبکەیت تا زەمانێک هاتە زمان، ئیتر هەستیت و بەردەوام بیت لە خەبات.
لە ڕێبازی هەوڵە مەزنەکانمانا بۆ سازدانی دنیایەکی تەندرووست بەیەکەوە، بەس نییە کە تەنها ئاگامان لەوە بێت چی ڕوودەدات لەم جیهانەدا، بەڵکو دەبێ ئێمە یەک پەیوەندی سۆزداری پێگەیشتوو لە نێوانماندا هەبێت، ئێمە نەک تەنها پێویستیمان بە هۆشێکی ئاگا هەیە، بەڵکو پێویستیمان بە دڵێکی ئاگاش هەیە. ئەگەر پەیوەندی ئاگایانەمان بە هەستەکانمانەوە نەبێت و ئەگەر هەستەکانیشمان پەیوەندیەکی ئاگایانەی بە ئەوەی لە جیهاندا ڕوودەدات نەبێت، چۆن ئەتوانین ئومێدەوار بین کە جیهان بەرەو ئاشتی و سەلامەتی ببەین؟ چاودێری و هاودڵی تەنها قوتبنمای ڕاستەقینەیە کە بەرەو ئەو جیهانەمان دەبات.
کەواتە ئەو هەستانەمان و هەڵوێستەکانمان لەبەرامبەر ئەو ئەحمەقانەدا بپارێزین و چاودێری بکەین هەروەک چۆن مۆمێکی داگیرساو لە ڕۆژێکی ڕەشەبادا لە کوژانەوە دەپارێزین و جاودێری دەکەین. ئەگەر لە کورت ماوەدا شەڕێک بدۆڕێنین یان لە درێژماوەشدا جەنگێک بدۆڕێنین، لانی کەم ئەم سەرکەوتنە بچوکەمان لەو ئەحمەقە سەیر و سەمەرانە بشارینەوە و بەردەوام بین لە پارێزگاریکردن لە حەقیقەت.

zhyanewa
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…