کچی کرێکارێک

کچی کرێکارێک

کچی کرێکارێک
گوتی:
بابم وابوو
گشت سبەینانێک
بەر لەوەی
هەتاو چاوی
هەڵهێنێ
لە ماڵ دەردەچێ
بۆ بازاڕی کار،
ژەمێک بهێنێ!

بەیانییەکیان
هێندەی پەلە بوو
حەپی (شەکرە)کەی
لە یاد کردبوو!
بۆ ئێوارەکەی
نەگەڕایەوە!

ڕۆژێک دوای ئەوە
لاشە لاواز و
ئارەقاوییەکەی
لە ژێر سێبەری
قادرمەی کۆشکی
ماڵە بەرپرسێکدا،
دۆزرایەوە!

جەمال حەمید
29ی ئاداری2024

Merza Ali
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…