(هەستێکی نامۆ)

(هەستێکی نامۆ)

(هەستێکی نامۆ)

دەڵێن:

 ” ژیان، گەلێک کورتە

 هەر هێندەی پێچی مێزەرێک!”

 دەزانم ڕۆژێک دێت دەمرم

چەشنی هەموو بونەوەرێک!

بازرگان نیم،

 موڵکم لە پاش جێ بمێنێت!

خاترجەمم،

 تانەوتەشەرم لێ دەدرێت

چونکە ژیام وەک شاعیرێک

ڕووتوڕەجاڵ!

 لە داروپەردووی کۆمێنتی

ئەو خوێنەرە نەناسانەم

کوخێکم بۆ خۆم چێ کرد و

کردم بە ماڵ!

هیچم لە دوو جێ نامێنێت

بێجگە،

ژنێکی ڕەشپۆشی چاوخوێناوی و

دوو، سێ منداڵ!

بێجگە

لە هەندێک شاکاری

نەخوێنراوەی چەند نووسەرێک!

 مشتێک شیعری

نەنووسراویش بۆ دڵبەرێک!

هیچم لە دوو جێ نامێنێت

دەزانم ڕۆژێک دێت دەمرم

وەکوو هەموو بونەوەرێک!

جەمال حەمید

22ی جەنیوەری، 2024

Merza Ali
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…