ژن چیە؟
لە ٨ مارسدا خواست و خەباتی ژنان دژی ستەمکێشی و بۆ ماف و ئازادی وەک مارش جیهان دادەگرێت. مەسەلەی ژنان تەنها ماف و یەکسانی حقوقی و کۆمەڵە دەسکەوتێکی مۆدێرن نیە، بەڵکو پرسێکی گەورەترە: پرسی ئازادی و پرسی ژیانە. لەم روانگەیەوە پیاچوونەوە و تێهەڵچوونەوە و تێگەیشتنی زیاتر لەو پرسە و فراوانکردنەوەی تێڕامان بۆ ژن و بۆ دەرچوون لە بازنەی تەسکی یەکسانی حقوقی و فیمنیستی گرنگیەکی زۆری هەیە.
د. عرفان موستەفا لەم فیدۆیەی خوارەوەدا لە روانگە و دیدگایەکی ترەوە بۆ پرسی ژن دەڕوانێت و شیاوی ئەوەیە لەگەڵ ئەو بیربکەینەوە بۆ قووڵبوونەوە و تێڕامان و تێگەیشتنی زیاتر لەو پرسە و بەرەوپێشچوونی زیاتری خەبات و تێکۆشانی ژنان دژی ستەمکاری و بۆ ئازادی و ژیانێکی شیاوی مرۆیی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *