گەلەری پۆستی ١٧ی شوبات

گەلەری پۆستی ١٧ی شوباتMarty Smith, Unsplash.

١٧ی شوبات، درێژەی ناڕەزایەتی و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بوو، لەپێناوی ئازادی و ژیانخوازی، کە بە راپەڕینی ئازاری ١٩٩١ دەستی پێکرد و هەورازو نشێوی زۆری بڕی و بە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ دا تێپەڕی و سەرەنجام لە گەرمەی سەرهەڵدان و سەرکەوتنەکانی “بەهاری عەرەبی” کە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوەو بەشێک لە دەسەڵاتە تۆتالیتار و ستەمکارەکانی هاوشێوەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لەگەڵ خۆی هەڵپێچا، زەمینەی وەرچەرخانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا هێنایە ئاراوە.

هەلومەرجی نایەکسانی سیاسی و ئابووری کۆمەڵگەی کوردستان و رۆژبەڕۆژ فراوانبوونەوەو قوڵتربوونەوەی ناکۆکیە کۆمەڵایەتیەکان لە نێوان خەڵک و حیزب و بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکان، وە پەرەسەندنی ستەمکاری و چەوسانەوە و جیاوازی چینایەتی و بێکاری و هەژاری، تا ئەو ئاستەی ژیان و سەروەری و شکۆی خەڵکی کوردستان بوو بە ژێر پێی پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە، ئەوانە خەڵکی کوردستانی لە ئاستێکی فراواندا بەرەو بەرەنگاری و رووبەڕووبوونەوەی زیاتر پاڵپێوەدەنا، لەکاتێکدا کە بەتایبەتی دوای رووخانی رژێمی بەعس و دەستڕاگەیشتن بەداهاتی زۆر، ئیمکانی ئەوە لەئارادا هەبوو لە ڕێگەی دابەشکردنی عادیلانەی داهاتەوە، ژیانێکی شیاو بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت و هەلی کارو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و کەمکردنەوەی نایەکسانی فەراهەم بکرێت.

١٧ی شوبات ئەو ئیرادەیەی خەڵکی هێنایە سەر شەقامەکان و لەگەڵ خۆی چەپەکان و لیبراڵەکان و ئیسلامیەکانی بەیەکەوە کۆکردەوە، لەلایەکەوە بۆ دەرچوون لەو دۆخە ئابووری و سیاسیە نەخوازراوەی کۆمەڵگای کوردستانی لەمەنگەنە دابوو، لەلایەکی تریشەوە بەئامانجی دابینبوونی ئازادیەکان و بە سیستمکردنی دامەزراوەکان و سەروەری یاسا و دروستکردنی دەزگا و دامەزراوەی نیشتمانی و حکومەتی هاووڵاتی.  بۆ زیاتر

zhyanewa
ADMINISTRATOR
PROFILE

پۆستە بازنییەکان

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بابەتەکان

ئەدمینەکان

زۆرترین لێدوان

ڤیدیۆی تایبەت

Processing, please wait…